41
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- دوای رووداوەکەی نەینەوا خەم باڵی بەسەر عێراقدا کێشاوە
- نیوە زیاتری دانیشتوانی قەرەباغ بەرەو ئەرمینیا هەڵهاتوون
- ئێران هەڵدانی مانگێکی دەستکردی سەربازی رادەگەیەنێت
عەرەبی جەدید
- ئازەربایجان پرۆسەی کۆچکردنی قەرەباخ خێراتر دەکات
- داعش تواناکانی لە دەستداوە
- دادگایەکی ئەمریکا: ترەمپ ساختەچییە
قودسی عەرەبی
- “کارەساتی هاوسەرگیرییەکە” زیاتر لە 100 گیانیان لەدەستداوە
- 50 هەزار لە خەڵکی قەرەباخ گەیشتونەتە ئەرمینیا
- دیوانی وەقفی سونی بەهۆی رووداوەکەی حەمدانییە ئاهەنگەکانی مەولودی راگرت
زەمان
- موچەی فەرمانبەران و نەوت لەنێو دانوستانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردەکانی کوردان
- بەهۆی رووداوەکەی حەمدانییە جیهان هاوخەمی بەسەر عێراقدا دەبارێنێت
- ئێران: هەڵدانی مانگێکی دەستکردی سەربازی بەمەبەستی کاری هەواڵگری
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
واشنتن پۆست
- کۆچبەرانی ناگۆرنۆ قەرەباغ کە هیواخوازی تۆڵەن و ماندووی جەنگن، بەهۆی قەرەباڵغی، رێگەی دوو کاتژمێر بۆ ئەرمینیا بە 48 کاتژمێر دەبڕن
- بەهۆی کۆرۆناوە ئەو خوێندکارە ئەمریکییانەی لە ماڵ خوێندویانە کەسانی زۆر هەمەجۆر و ناپابەند بە ئاینییان لێدەرچووە
- دوای دەستبەسەرداگرتنی زیندانی مافیاکان، ڤەنزوێلا دەڵێت زیندانییەکان هاوینەهەوارێکیان لەناو زیندانەکەدا دروستکردووە
فاینەنشیەڵ تایمز
- لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار کەس لە ناگۆرنۆ قەرەباغەوە رویانکردووەتە ئەرمینیا
- فەرەنسا بودجەی وڵاتەکەی راگەیاند، کە تێدایە خەرجییەکانی کەمکردووەتەوە لەکاتێکدا وڵاتەکە لەژێر قەرزدایە
- کۆمپانیای مێتا بەنیازی دروستکردنی چاتی زیرەکی دەستکردە بۆ ئینستاگرام، فەیسبوک و واتسئاپ
چاینە دەیلی
- چین جەخت لە پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بە چاکسازییەکانی رێکخروای بازرگانی جیهانی لەبواری گۆڕانکاریی لە یاسا ئابوری و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا
- چین یەکەم شەمەندەفەری هەڵواسراوی کارەبایی خۆی لە شاری وهان راگەیاند
- پێشبینی دەکرێت ئابوریی چین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ببوژێتەوە، بەهۆی ئەوەی قازانجی پیشەسازییەکان زیادیکردووە
عەرەب نیوز
- “دوێنێ ئاهەنگیان دەگێڕا، ئەمڕۆ بەخاکیان دەسپێرین”: بەهۆی ئاگرەکەی حەمدانییە 113 کەس گیانیان لەدەستدا
- سعودیە بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی ئەکادیمی گەشتیاریی تەرخاندەکات
- هاوڵاتییانی ئیسرائیل رێپێدانی بێ ڤیزایان لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە بۆ ئەمریکا پێبەخشرا
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- فەڕانسا باڵاپۆشیی ژنانی موسوڵمانی لە زۆربەی دامەزراوە حکوومی و تایبەتییەکاندا قەدەغە دەکات
- روسیا لە دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نێوان ئیسراییل و فەڵەستیندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ
- شوورای تەناهیی روسیا ڕایگەیاند ناتۆ جەنگێک دەنێتەوە خراپتر لە جەنگی جیهانیی دووهەم
ئیعتماد
- ترەمپ و کوڕەکانی لە دانی زانیاری لەسەر سەروەت و سامانەکەیان فێڵیان کردەوە و لێپرسینەوەیان لێدەکرێ
- خەڵکی ئێران گۆڕانکاریی قوڵیان دەوێ و ڕووخانی ڕژیم بە زیانی داهاتووی وڵات دەزانن
- لە دە ساڵی ڕابردوودا سەرمایەگوزاریکردن لە سەیارە و خانوبەرە دوو هێندە کەمی کردوە و ئەمەش نیشانی پووکانەوەی ئابوورییە
کەیهان
- پشتبەستن بە ئەمریکا دەبێتە هۆکاری لێکهەڵوەشانەوە و نزیکایەتی لە ئێران مانەوە و سەقامگیری لێدەکەوێتەوە
- ناردنی ماهوارەی “نووری ٣” بۆ مەداری ٤٥٠ کیلۆمەتری زەوی، دەسکەوتێکی دیکەی سپای پاسدارانی ئێرانە
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت سەرکەوتمان لە سیاسەتی دەرەوە بەرهەمی بەکردەییکردنی ڕێنماییەکانی عەلی خامنەیییە
شەهروەند
- سپای پاسداران سێهەمین ماهوارەی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریی ئەمنیەتی و سەربازییە
- ئاڵوێری بازرگانیی ئێران لەگەڵ ئەندامانی برێکس ٢٥٠٠ میلیارد دۆلاری تێپەڕاند
- سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت هێندک کەس و لایەنی نێوخۆیی خەریکی بێهیواکردنی خەڵکن کە ئەوە جۆریکە لە هاوکاریکردنی دوژمن