30
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- کۆتایی 2024 کۆتایی بە فیڕۆچوون و سوتانى غازى هاوەڵ دەبێت لە عێراق
- 10%ـى ئۆتۆمبێلەکانى عێراق وازیان لە بەنزین هێناوە و کردوویانە بە غاز
- وەزارەتى کارەباى عێراق: ئامادەین بۆ وەرزى زستان
شەرقولئەوسەت
- سودانى پێش سەردانەکەى بۆ کۆشکى سپى، سەردانى مۆسکۆ و پەکین دەکات
- عەلاوى: قاسم سولەیمانى پێشنیازی کرد سەرکردایەتیى شیعەى عێراق بکەم، بەڵام من رەتمکردەوە
- ئەردۆغان پیرۆزبایی لە ئازەربایجان دەکات بەبۆنەى “سەرکەوتن” لە قەرەباخ
قودسى عەرەبى
- سلێمانى: داوا لە کارمەندانى تەندروستی دەکرێت کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن
- پاش 20 ساڵ لە ئابڕوچوونى ئەبوغرێب: نە دادپەروەریی هەیە بۆ قوربانییەکان و نە لێپرسینەوەش لە ئەنجامدەران
- بەرپرسانى حکومى دۆخەکە بە کارەساتى کچ و ژنە ئێزدییەکان دەشوبهێنن.. لە سودان بازاڕ هەیە بۆ “فرۆشتن”ـى ئەو ژنانەى لەلایەن هێزەکانى پشتیوانى خێراوە فڕێنراون
ئەلعەرەب
- ئێستا هەرێمى کوردستانى عێراق بەبێ دامەزراوەى هەڵبژێردراوە پاش کۆتاییهێنان بە کارى پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاکان
- فەڵەستینییەکان دەیانەوێت قەدەغەکراوەکان بشکێنن و بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانى شارەوانى قودسدا بکەن
- هەژموونى دەوڵەتى قووڵى ئایینى لە کوەیت ترس و نیگەرانى دروستکردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- دۆخی باڵەخانەی زیندانیانى بەریتانیا خراپە و یەک لە هەر 10 زیندانێک پێویستە دابخرێت و زیندانییانى بگوازرێنەوە
- بەهۆی خراپیی دۆخی ژیانییانەوە مەرگ بەرەوپیری ئاوارەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ دەچێت
- بەهۆی بەربڵاوی سەیرکردنی فیلمی پۆرن لەنێو هەرزەکارانی بەریتانیا، منداڵان روبەڕووی مەترسیی رەفتاریی خراپ دەبنەوە
ژاپۆن تایمز
- دوابەدوای رەزامەندی وەرگرتن لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی زەهایمەر لە ژاپۆن، لە ئێتستادا چاوەکان لەسەر کاریگەریی لاوەکییەکانن لەسەر کەسی بەکارهێنەر
- سەرەڕای هەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسان لە ژاپۆن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بیر لە زیادکردنی موچەی کارمەندانی وڵاتەکەی دەکاتەوە
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرما، قوتابخانەکانی ژاپۆن روبەڕووی مەترسی پەتای وەرزیی و کۆرۆنا دەبنەوە
واشنتن پۆست
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی دوا وادەی پەسەندکردنی بودجە، هێشتا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە چەقبەستوویی دایە و کۆماریی و دیموکراتەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتن
- پلەکانی گەرما لە هیندستان بەرزبوونەتەوە و بەهۆی بێ کارەباییەوە لە هەندێک ناوچە خەڵکی لە گەرما گیان لەدەستدەدەن
- داوادەکرێت چین و ئەمریکا ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و لەبواری کەشوهەواوە رێککەوتنێک ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی جیهان بخەنەوە سەر رێرەوی خۆی
عەرەب نیوز
- سعودیە پلانی هەیە لەسەر بەرزترین لوتکەچیای وڵاتەکەی شارێکی گەشتییاریی شاهانە لەبەرزیی زیاتر لە سێ هەزار مەتر دروستبکات
- بەتۆمەتی پشتگوێخستن “ئیهمالی” لەبارەی روداوی لافاوەکەی لیبیا، بەرپرسانی وڵاتەکە هەش کەسیان دەستگیرکرد
- هێزێکی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان لایەنەکانی فەلەستین لە باشوری لوبنان جێگیرکرا بۆئەوەی کۆنترۆڵی گرژییەکانی کامپی ئاوارەکانی وڵاتەکەیان بکەن
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- مەغریب سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمارکرد و فەرەنسا لەم وڵاتە دەرکرا
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، گەورەکردنی پرسی ژنان و باڵاپۆشی لەلایەن رۆژئاواییەکانەوە بۆ ناکۆکینانەوەیە لە ئێران
- سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، بۆ بەرگری لە وڵات دەستیان لەسەر پەلاپیتکەی چەکەکانیانە
ئەبرار
- چەندین وڵاتی ناوچەکە خوازیاری ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسراییلدان
- حزبەکەی ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەرلەمانی سەنای وڵاتەکەی شکستی هێنا
- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ سی ئێن ئێن گوتی، ئێران پێویستی بە چەکی ناوکی نییە و هیچ گرفتێکیان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ناوکی نییە
رەسالەت
- ئابوری ئێران روو لە گەشەیە و کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی هەلیکار دادەنێت
- لە پرسی کەمئاویدا بەنداوەکانی تورکیا زیانی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە
- پەیوەندى حکومەت و زانکۆ بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان پێویستە و نابێت مەجالی دووبەرەکینانەوە بە دوژمن بدرێت
جمهووری ئیسلامی
- هەزاران کەس لە خەڵکی ئەوروپا داوای پەیوەستبوونەوەیان بە یەکێتی ئەوروپا دەکەن
- ئەرمینیا داوای ناردنی شاندێکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووە بۆ قەرەباغ دەکات
- پێداگری دووبارەی ئێران و ئەوروپا بۆ وتوێژ و دیالۆگ لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران