44
جومهوریەت
- لە تورکیا چوار ملیۆن و 200 هەزار کەس قەرزاری بانکەکانن
- ئاکەپە بۆ هەڵبژاردنەکان خۆی لە هەدەپە نزیک دەکاتەوە و هەموو کارتەکان بەکاردەهێنێت
- ئاکەپە بۆ ریفراندۆمی یاسای باڵاپۆشی پێویستی بە 26 دەنگی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن هەیە
سەباح
- سبەینێ تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت، کە ناویان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون تۆمارکردووە
- ئەردۆغان: کەمال کلچدارئۆغلۆ، سەرۆکی جەهەپە کارتی دوژمن بەهێز دەکات
- لە تورکیا تاوەکو ئێستا بەهۆی بەخشینی ئەندامانی جەستەوە شەش هەزار کەس لە مردن رزگار کراون
سوزجو
- کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەدەپە و ئاکەپە بووەتە رۆژەڤی تورکیا
- کلچدارئۆغلۆ: ناوی یەک بە یەکی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکەم، کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن
- لە تورکیا مامۆستا هەیە پێنج ساڵە بە یەک چاکەتەوە دەچێتە پۆلەوە
تورکیە
- حکومەت بەنیازە کەمترین موچەی خانەنشینی بۆ پێنج هەزار لیرە بەرز بکاتەوە
- لە هەندێک ناوچەی بەدلیس مەترسی نەخۆشی هاری لەنێو سەگدا هەیە
- لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دوو سەربازی تورکیا کوژران