38
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەی دارایی میوانداری وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ دەکات
- یاسای لێبوردنی گشتی تووشی چەند بەربەستێکی سیاسی بووەتەوە
- پایتەخت سەوزاییەکەی لەدەستداوە و بووەتە سندوقێکی بنیادنان
شەرقئەوسەت
- ئێران گاڵتە بە هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ دەکات: موشەکی “لێدەری ئیسرائیل”ـمان هەیە
- سوەیدا بۆ 35مین رۆژی خۆپیشاندانەکانی بێکارەبایە
- هۆشداری نێودەوڵەتی لە کارەساتی بەردەوامی ناکۆکییەکان لە یەمەن
قودسی عەرەبی
- هۆشداری دەدرێت لە بەسەربازکردنی منداڵانی عێراق لەرێگەی یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە
- توێژینەوەیەک: ئەڵمانیا بەرەو دەمارگیریی زیاتر دەڕوات و حکومەتیشی هۆشداری دەدات لە مەترسی توندڕەوە راستڕەوەکان
- سنورەکانی غەزە تاو دەسێنێت: گەنجان بەردەوامن لە خۆپیشاندان
ئەلعەرەب
- مەسیحییەکان بە هاوارکردن هۆشداری لە کۆتاییهاتنیان لە عێراق دەدەن
- بورهان خۆی وەک هاوپەیمانی رۆژئاوا و رکابەری روسیا نیشاندا
- وازهێنانی فەڕەنسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی لوبنان پەیوەستە بە کاتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- دوای ئەوەی ئازەربایجان هێرشی کردەسەر خوداخوازەکانی قەرەباخ، شەپۆلی کۆچی ئەرمەنییەکان خەریکە پەرەدەسەنێت
- دوای ئەوەی روسیا خۆی لە سزای وڵاتانی G7 بۆ دانانی سنورێک بۆ نرخی نەوتەکەی پاراست، قازانجی زۆری لە فرۆشی نەوت کردووە
- دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن لەوەی حکومەتی ئەمریکا بەهۆی دواکەوتنی بودجەوە پەکی بکەوێت
ژاپۆن تایمز
- دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر بڕیاری قەدەغەی هاوردەی خواردنی دەریایی ژاپۆن لەلایەن چینەوە، ئاستی هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتە بەرێژەی 41% دابەزیوە
- ئەمریکا بەنیازە پرۆگرامێکی سیخوڕیی ژێردەریایی سەردەمی جەنگی سارد بۆ روبەڕووبوونەوەی چین زیندووبکاتەوە
- ژاپۆن سیستمێکی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕیی زانیاریی لەبارەی کارەساتەکان دەرستدەکات و کاری فریاگوزاری و بەهاناوەچوون خێراتر دەکات
واشنتن پۆست
- خەرجیی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ پرسی خۆپاراستنیان لەروی ئەمنییەوە بەراورد بە سالی 2020، بەرێژەی لەسەدا 500 زیادیکردووە
- خەریکە کات لەبردەمی کۆنگرێسی ئەمریکادا نامێنێت بۆ ئەوەی وڵاتەکە لە دۆخی پەککەوتن بەهۆی نەبوونی بودجەوە، بپارێزن
- بەشێک لە سیاسەتمەدارانی رۆژئاوا هانی ئۆکراین دەدەن سەرەڕای ئەوەی لەدۆخی جەنگدایە، هەڵبژاردن ئەنجامبدات
عەرەب نیوز
- بەهۆی ترسیان لە پاکتاوی نەتەوەیی لە ناگۆرنۆ قەرەباخ، ئاوارەبوونی دانیشتووانی ناوچەکە روو لە زیادبوونە
- بەرپرسانی ئێران دەڵێن، لە ساڵیادی 28 ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون کاری تیرۆریستی لە ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینیدا لە تاران ئەنجامبدەن
- سعودیە ئیدانەی کارە ئیستیفزازییەکانی ئیسرائیلییە توندڕەوەکان دەکات کە لە مزگەوتی ئەقسادا کردوویانە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، 30 هەوڵی تێرۆریستی لە پێتەختی وڵات پووچەڵکراونەتەوە و 28 کەسیش دەستبەسەرکراون
- 53 مامۆستای زانکۆ پشتیوانیان لەو کچە خوێندکارە کوردە دەربڕی کە بێ باڵاپۆش لە زانکۆی تاران دەرکەوتبوو
- هەوڵێکی میدیایی بۆ تێکدانی مامەڵەی بازرگانیی نێوان ئێران و وێنۆزیولا بەبڕی چوار میلیار دۆلار لەئارادایە
ئەبرار
- روسیا بۆ قسەکردن لەسەر شەڕەکەیان لەگەڵ ئۆکراین ئامادەیە، بەڵام دژی راوەستانی شەڕەکەیە!
- یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئێران خوازیاری رێککەوتن لەگەڵ ئەم وڵاتەیە
- سەرۆککۆماری ئێران بە بۆنەی رۆژی نەتەوەیی سعودییەوە، پیرۆزبایی لە محەمەد بن سەلمان کرد
شەهروەند
- وەزیری دەرەوەی ئێران لەوڵامی تەشەرەکانیی بەرپرسانی ئیسراییل، گوتی هەڕەشەکانی ئەم حکومەتە دەستکردە هیچ بایەخێکی نییە
- 120 هەزار ئەرمەنی، بەهۆی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجانەوە قەرەباغیان بەجێهێشت
- دوو وڵاتی ئێران و ئازەربایجان خوازیاری پەرەپێدان بە پێوەندییەکانیانن
قودس
- تێرۆریستە قۆڵبەسکراوەکان هەر هەموویان سەربە داعشن و ویستوویان لە 30 شوێنی شاری تاران تەقینەوە ئەنجام بدەن
- هەوڵە تێرۆریسییەکانی سەر ئێران، ئەمریکا و رۆژاوایان لە پشتە و دەیانەوێت سیناریۆی لیبیا لە ئێران دووپات بکەنەوە
- وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ تاران لەسەر بنەمای رێزی دوو لایەنە و خۆبواردن لە دەستێوەردان لە کاروباری یەکترە