38
زووم:
لە رووداوێکی کەموێنەدا، زیاتر لە 70 پۆلیس لە لەندەنی پارتەختی بەریتانیا هەڵگەرانەوە و رەتیانکردەوە چەک هەڵبگرن و بچنەسەر کارەکانیان.
بیانوی ئەو پۆلیسانە ئەوەیە کە دادگا یەکێک لە هاوڕێکانیانی بە کوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار کردووە کاتێک دوای تۆمەتبارێک کەوتووە، بۆیە ئەوانیش دەترسن هەمان چارەنوسیان هەبێت.