43
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی ئامادەکاری دەکات بۆ سەردانی رووسیا
- بازاڕی خانووبەرە لە هەولێر لە پاشەکشەدایە
- ئێران ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی دەکات بۆ پاراستنی سنوور
شەرقولئەوسەت
- ئێران چەند رۆژێکی زیادە مۆڵەت دەدا بە عێراق بۆ دەرکردنی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران
- پەرلەمانتارانی چوارچێوەی شیعی سوورن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی “خور عەبدوڵڵا”
- سودانی ئامادەکاری دەکات بۆ دیدارەکەی لەگەڵ بایدن
قودسی عەرەبی
- تاران گەشبینە بە چەکداماڵینی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی لە عێراق
- لە یادی راپەڕینی تشرینییەکان دەستدرێژی و پێشێلکارییەکان لە عێراق بەردەوامە
- تۆمەتی کەمتەرخەمی دەدرێتە پاڵ بەرپرسانی لیبیا لە لافاوەکەی دێرنا
عەرەب
- عێراق بێکاری بە پشووەکان دادەپۆشێت، 110 رۆژ لە ساڵێکدا پشووە بێجگە لە هەینی و شەممە
- حکومەتی سودانی گرەو دەکات لەسەر جێگیربوونی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری 100 دۆلاردا
- ئازەربایجان کێشەی قەرەباغ بە رێگای خۆی چارەسەر دەکات لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تایمز
- بەهۆی سکانداڵی دەستدرێژیی سێکسی پێشکەشکارێکی رادیۆی بی بی سی، دوو بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵەکە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە
- پاش کوشتنی ژنێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی لەندەن، ئەو پۆلیسانەی چەکیان پێیە، چەکەکانیان رادەستدەکەن
- کامپەکانی دوورگەی لێسبۆسی یۆنان کە وەک قەڵغانێک بوون بۆ قەیرانی کۆچبەرانی ئەوروپا، لە ئێستادا پڕبوون
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- قەیرانی دیمۆگرافی لە چین سەرهەڵدەدات و ژنان ئامادەییان نییە منداڵ بخەنەوە بەهۆی سەختی ژیانی دایکایەتییەوە
- نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوروپا نیازی نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بچڕێنێت و بەڵێنی نزیکبوونەوەی زیاتر بە پەکین دەدات
- شی جینپینگی سەرۆکی چین ئۆڵۆمپیادی یارییەکانی ئاسیای ساڵی 2022ی کردەوە کە پێشتر دواکەوتبوو
واشنتن پۆست
- دامەزراندنی کرێکارانی چینی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان نیگەرانی لەبارەی کاری زۆرەملێ و مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا دروستکردووە
- رەخنەگرانی وڵاتی سەلڤادۆر دەڵێن روبەڕوبوونەوەی توندی باندە مافیاییەکانی وڵاتەکە لەلایەن سەرۆکی وڵات، مەترسیی خستووەتە سەر پرۆسەی دیموکراسی
- لە پاش راپرسییەکی کەناڵی ئەی بی سی لەبارەی هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی پرسی ئابووری، کۆچبەران و تەمەنییەوە، رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە
عەرەب نیوز
- ئاوارەکانى سووریا لە ئەستەنبوڵ پێیانوتراوە کە شارەکە جێبهێڵن ئەگینا رووبەڕووی سزای سەخت دەبنەوە
- یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا لە چین دەستیپێکرد و بۆماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت
- بەرپرسانی رۆژهەڵاتی لیبیا کۆنفرانسێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ قوربانییانی لافاوەکە لە شاری دێرنا رێکدەخەن
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- سێ هەزار و 506 پارچە شوێنەواری کۆنی سەردەمی هەخامنشیان، لە ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە ئێران
- سعودییە و ئیسراییل لەچەند رۆژی رابردوودا بە نهێنی دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبووە
- ئەمریکا و رۆژئاوا هەوڵی بێبەشکردنی رووسیا لە مافی ڤێۆکردن دەدەن
دنیای ئێقتساد
- لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نیویۆرکدا ئێران و ئەمریکا بابەتەکانی “بەرنامەی ناوکیی ئێران” و ” درۆنی شەڕکەر”یان تاوتوێکردووە
- سوپای پاسداران بەرانبەر بە هەر گۆڕانکارییەکی جیۆپۆلەتیکی رادەوەستێت
- ئیسرائیل و سعودییە زیاتر لێکنزیک دەبنەوە و ئێران تەوەری یەکێک لە باسەکانیانە
شەرق
- سەرۆککۆماری ئێران پێداگری لەسەر پاراستنی مافی ئەرمەنییەکان و ئاسایشی سنوورەکان دەکات
- محەمەد بن سەلمان رایگەیاند، ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات، مانای وایە سعودیەش دەیبێت
- گەیاندنی یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بە ئۆکراین، دۆخی شەڕەکە ئاڵۆزتر دەکات
قودس
- سەردانی بەشار ئەسەد بۆ چین، وەک دوو وڵاتی دۆست بە قازانجی ئێرانە
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بابەتی زیارەت بۆ وڵاتەکەی گرنگە و لەو بارەوەیەوە کەمکاریی زۆر کراوە
- سەرۆککۆماری ئێران ئامادەیی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ پێشگیریی لە هەر مەترسییەک بەپێویست دەزانێت