94
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی پابەندی عێراقی بە یاسا نێودەوڵەتیەکان دووپاتکردەوە
- مانگێکی تەواو لەبەردەم پەرلەمانە بۆ هەڵسەنگاندنی کابینەی حکومەت
- هەرێم رێکاری تازە دەگرێتەبەر بۆ دابینکردنی دەرمان
شەرقولئەوسەت
- جانتاکەی سودانی نامەی نهێنی ئێرانی تێدایە بۆ کۆشکی سپی
- تورکیا رەتیدەکاتەوە لەئێستادا لە سوریا بکشێتەوە
- لە کەرکوکەوە بۆ “خور عەبدوڵڵا”… بیردۆزی پیلانگێڕی عێراقییەکانی سەرقاڵ کردووە
عەرەب
- هەژموونی میلیشیاکان رێگرە لەبەردەم سودانی بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان لە عێراق
- سەرەڕای سەروەتە نەوتییەکەی، عێراق بە دوای سەرچاوەی دیکەدا دەگەڕێت بۆ پارەدارکردن
- هاوپەیمانێتیەکی ستراتیژی لە نێوان چین و سوریا دەستپێدەکات
قودسی عەرەبی
- سودانی: دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە
- بەرپرسانی کورد لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باس لە یەکخستنی پێشمەرگە دەکەن
- تاران سوپای لەسەر سنوری ئەرمینیا کۆکردووەتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا هۆشداریی دەدەن باڵەخانەی حکومەتی ئەو وڵاتە لەلایەن کەسانی خاوەن ئایدۆلۆژیای توند کۆنترۆڵکراوە
- دوای بەرزبوونەوەی تێچووی مانگانەی بژێوی کۆچبەران، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هۆتێلی سێ ئەستێرەیی دەدات بە کۆچبەرانی وڵاتەکە
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بیر لەوە دەکاتەوە چۆن هەنگاو بە هەنگاو فرۆشتنی هەموو جۆرەکانی جگەرە قەدەغەبکات لە وڵاتەکەیدا
چاینە دەیلی
- دوای سەردانی سەرکردەی هەردوو وڵات بۆ چین، شی جینپینگی سەرۆکی چین پەیوەندیی بەهێزی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا و کوەیت بەرز دەنرخێنێت
- سەرۆکی چین داوا لە جوتیارانی وڵاتەکەی دەکات هەوڵەکانیان بۆ بنیادنانی وڵاتێکی کشتوکاڵیی و زیادکردنی بەرهەمەکانیان، چڕتر بکەنەوە
- قسەکانی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێچەوانەی رەفتارەکانی وڵاتەکەیەتی
واشنتن پۆست
- بەهۆی زۆربوونی کۆچبەری موسڵمان و بەنگلادیشی لە شارۆچکەی هامترامێک لە ویلایەتی میشیگان و کۆنترڵکردنی ئەنجومەنی ئەو شارۆچکەیە، هەڵدانی ئاڵای هاوڕەگەزخوازیی تێدا قەدەغەکرا
- حکومەتی ئەمریکا هۆشداریی دەدات فەرمانبەرانی کەرتی گشتی خۆیان بۆ داخستنی دامەزراوەکانیان ئامادەبکەن، بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بوجەی وڵاتەکە
- سەرەڕای دواکەوتنی، ئەمریکا موشەکی دورمەودا بۆ ئۆکراین دابین دەکات
ژاپۆن تایمز
- فۆمیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە کۆبوونەوەکانیدا لە نیویۆرک قۆناغێکی نوێی دیبلۆماسی بۆ وڵاتەکەی دەهێنێتەکایەوە
- رەنگە ئازەربایجان شەڕەکەی لەگەڵ جوداخوازە ئەرمەنییەکان بردبێتەوە، بەڵام روبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی گەورەتر دەبێتەوە
- بەهۆی کەمیی بەرگریی دوای کۆرۆنا، رێژەی توشبوون بە پەتای ناوەرزیی بە 57% لە وڵاتەکەدا بەرزبووەتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- سەرۆککۆماری ئیڕان رایگەیاند، هیچ هێزێکی چەکداری نایاسایی لەنزیک سنوورەکانمان، مافی ئەوەی نییە چەکی هەبێت
- 60%ـى کۆمپانیا بیانییەکان لە روسیا تاوەکو ئێستا ماونەتەوە و لە چالاکی بەردەوامن
- گەشتى سەرۆککۆماری ئێران بۆ نیویۆرک، نمونەی دیپلۆماسی لەسەر بناغەى بەرگریی پیرۆزە
ئافتاب
- بە چ زمانێک پێتان بڵێین ئاو نییە، بۆ کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێ؟!
- پەیامی ئێران لە نیویۆرک؛ هەر لایەنێک دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران بجووڵیتەوە دەدۆڕێت
- بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکان، ئابووریی وڵاتەکە دەبووژینێتەوە
جوان
- سەرۆککۆماری ئێران لە نیویۆرک گوتی، رۆژاوا بەرامبەر بە ئێران دۆڕاوە
- لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئێرانیانی تاراوگەنشین بۆ سەرمایەگوزاری لە ناوخۆی وڵات ئەرکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیە
- وەزیری بەرگریی روسیا لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران، جەختی لەسەر هاوکاریی سەربازیی هەردووڵات کردەوە
رەسالەت
- ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمساڵی نیویۆرک زۆر بەهێز دەرکەوت
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی پێشی بە هەرچەشنە گۆڕانگاریەکی جێئۆپلۆتێکی لە ناوچەکەدا گرتووە
- بەرزترین رێژەى خەمۆکی، لە شادترین وڵاتانی جیهاندایە