48
سەندەی تایمز
- باندێکی هاککردنی جیهانیی بەشێک لە بەرپرسە باڵاکانی جیهان بەئامانج دەگرن، لەنێویاندا ئەوانەی رەخنە لە جامی جیهانی قەتەر دەگرن
- دامەزرێنەری کۆمپانیای تویتەر داوای لێبوردن لەو کارمەندانە دەکات، کە لە کارەکانیان دورخراونەتەوە و پێیان دەڵێت “هەمووتانم خۆشدەوێت”
- وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە چەواشەکردنی پەرلەمان لەسەر قەیرانی کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت، چەندینجار هۆشداری پێدراوە سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی خەڵک
سەندەی تەلەگراف
- وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بڕی 10 ملیار پاوەند لە بودجەی گشتی لە وەرگرتنی باجی سەر کرێکارانی چینی مامناوەند پەیدادەکات
- بەگوێرەى لیکۆڵینەوەیەک بەهۆی ئەو قەیرانەی کەرتی تەندروستی بەریتانیای گرتووەتەوە نەخۆش هەبووە دوو رۆژ چاوەڕوان بووە تاوەکو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بە هانایەوە چووە
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە نیازە یاسای مافی بەریتانی بخاتەوە بوارى جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی کۆچی نایاسایی بوەستێنێت
سەندەی ئێکسپرێس
- ریشی سوناک رۆژێک پشووی زیاتر لە سەرتاسەری وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت، بەهۆی رێوڕەسمی تاجلەسەرنانی شا چارلزی سێهەمەوە، کە بڕیارە مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت
- پوتین شۆک بووە بەهۆی ئەوەی کەشتییە جەنگییەکانی لەلایەن تورکیاوە لە گرنگترین سنورە ئاوییەکانی دەریای رەشەوە رێگرییان لێکراوە هاتوچۆبکەن
- سەربازانی روسیا بۆئەوەی لە بەرەکانی جەنگ بە زیندویی بمێننەوە، پەنا بۆ خواردنی ئاژەڵە کێوییەکان دەبەن، کەنغەر بە نمونە
ئۆبزێرڤەر
- پەرستاران لە سەرتاسەری بەریتانیا بەنیازى مانگرتنن تاوەکو پێش سەرى ساڵ، بەهۆی کەمبوونەوەی موچەکانیان
- بۆ چارەسەری قەیرانی کۆچی نایاسایی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ستافێکی نوێ و شارەزا لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهانەوە دەدامەزرێنێت
- باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دژی کۆمارییەکان بەشدارى لە کەمپەینی سەرخستنی کاندیدانی دیموکراتەکان دەکات