32
ڕۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقئەوسەت
- دادگای فیدڕاڵیی عێراق مۆڵەتی دا بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان
- سعودیە داوای چاکسازییەکی گشتگیر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتیدا دەکات
- تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت هێزە ئەمنییەکانی نیگەران کردووە
قودسی عەرەبی
- کورد و تورکمانەکانی کەرکوک گلەیی لە پەراوێزخستنیان دەکەن لە پرۆسەی دامەزراندندا
- ئیسرائیل بیر لە پشتگیری بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی سعودیە دەکاتەوە وەک هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان
- تورکیا: هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ روبەروبوونەوەی دیاردەی دەمارگیری دژی ئاوارە و گەشتیارە عەرەبەکان
عەرەبی ئەلجەدید
- دانوستان دەکرێت بۆ لکاندنی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بە ئازەربایجانەوە
- راسترەوە توندرەوەکان حوکمی ئەوروپا دەکەن و دەیانەوێت رێگری لە شەپۆلی کۆچبەران بگرن
- پێشبینی دەکرێت نرخ بگاتە سەرو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
ئەلعەرەب
- ئاساییبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل یەکلایی بووەتەوە، بەڵام سعودیە پێش ئەوە چاوەڕێی چی دەکات؟
- دوای شکستی فەرەنسا و پاشەکشەی سعودیە، قەتەر هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی سەرۆکایەتی لوبنان دەدات
- ئیمارات دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێکی بەرگریی روون و پابەندکراو لەگەڵ ئەمریکا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- وەزیری گەنجینەی بەریتانیا: کەمکردنەوەی باج کارێکی ئەستەمە و لە چەند مانگی داهاتوودا بڕیاری قورستر دەدرێت
- سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا: ئەگەر دەسەڵات بگرینەدەست لە یاسا و رێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا لانادەین
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا چاکسازی لە خوێندنی ئامادەییدا دەکات و یاسا و وانەی نوێش زیاد دەکات
ساوس چاینە مۆرنینگ
- پوتین پشتڕاستیکردەوە کە مانگی داهاتوو چاوی بە سەرۆکی چین دەکەوێت لە پەکین
- بەهۆی بوونی کێشە لە یەکێک لە موشەکانەی کە چین بۆ بۆشایی ئاسمانی هەڵیداوە ئاسمانییەکانی، تۆڕی موشەکە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە پاشەکشێی بەرچاوی کردووە
- چین داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات روبەروی هەژمونگەرایی بوەستێتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەمریکا
واشنتن پۆست
- زێلێنسکی لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن داوای هاوکاری زیاتری کردووە بەڵام کۆمارییەکان رازی نین، سەرۆکی کۆنگرێسیش رەتیکردووەتەوە بیبینێت
- دوای ماوەیەک لە ئارامی و بێدەنگی.. مەترسی هەیە شەڕ و پێکدادان لە غەزە دروستببێتەوە
- دوو کارمەندی رەشپێستی پێشووی تیکتۆک کۆمپانیاکە تۆمەتباردەکەن بەوەی تۆڵەی لێکردوونەتەوە کاتێک پرسی جیاکاریی رەگەزییان وروژاندووە
عەرەب نیوز
- بەشار ئەسەد بەستەڵەکی دیبلۆماسی خۆی شکاند و گەیشتە چین تاوەکو لەگەڵ سەرۆکەکەی تاوتوێ ئاوەدانکردنەوە سوریا بکەن
- رێژەی سودی بانکی لە تورکیا بۆ 30% بەرزدەبێتەوە لەکاتێکدا رێژەی هەڵئاوسان 65%یە
- کەمی ئاو خەڵکێکی زیاتر لە شاری درنەی لیبیا ئاوارە دەکات دوای ئەوەی بەرز زریانە وێرانکەرەکە کەوت