29
زووم:
ئەمڕۆ، 21ـی ئەیلول، رۆژی جیهانی نەخۆشی زەهایمەرە كە بەپێی ئامارەكانی تەندروستی جیهانی زیاتر لە 55 ملیۆن كەس تووشبووی نەخۆشییەكەن لە جیهاندا و لە 60% بۆ 70%ی تووشبووانی لەوڵاتە هەژار و دواکەوتووەکاندان.
زەهایمەر یاخود نەخۆشی بیرچوونەوە، حەوتەمین هۆکاری سەرەکی مردنە لە جیهاندا و تائێستا و سەرباری دەیان هەوڵ، نەخۆشییەکە بێ چارەسەری بنەڕەتی ماوەتەوە.