49
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە درێژکردنەوەی وادی کۆتایی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی سوتەمەنی لە وڵاتەکەیدا هەنگاوی پێچەوانە دەنێت بۆ پابەندییەکانی حکومەت بە پرسی ژینگە
- ئەوروپا روبەڕووی قەیرانێکی خراپی تەندروستی دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی نزیکەی هەموو هاوڵاتییەکی ئەوروپی گازی ژەهراوی هەڵدەمژێت
- بەهۆی ناکۆکییان لەسەر دانەوێڵە، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، چیتر چەک بۆ ئۆکراین رەوانە ناکات
چاینە دەیلی
- لەگەڵ ئەوەی ئابوری چین خەریکە دەبوژێتەوە، هیچ ئاماژەیەک بۆ کەمبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا بەدیناکرێت
- بەهۆی پرۆگرامێکی نوێ لە چین، چاندنی ئەندامی جەستە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە کاتی کەمتر دەخایەنێت لەکاتی گواستنەوەی ئەندامەکە
- چین لە ریزبەندیدا هاتووەتە یەکەمی لیستی توێژینەوە ئەکادیمییەکان و پێش ئەمریکا کەوتووە
واشنتن پۆست
- ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین رەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت بەهۆی ئەوەی هەنگاوی پێویستی نەناوە لە دژی داگیرکارییەکانی روسیا
- بۆیەکەمجار لە دوای گرتنەدەستی تەختی پاشایەتی، شا چارڵزی بەریتانیا بۆ چارەسەری پرسی ژینگە سەردانی فەرەنسای کرد
- سەرەڕای چەقبوستوویی پەیوەندییەکانی نێوانیان جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ کۆشکی سپی
عەرەب نیوز
- شازادەی جێنشینی سعودەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان سعودیە و ئەمریکا گرنگ و سودبەخشن بۆ هەردوولا
- دوای رازیبوونی جوداخوازەکانی ئەرمینیا بە داواکارییەکانی، ئازەربایجان جەنگی لە دژی ناگۆرنۆ قەرەباخ راگرت
- یونسکۆ سروستی پارێزراوی سعودیە دەخاتە لیستی میراتی جیهانییەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پێشبینیدەکرێت پاش هەڵبژاردنەکان یاساى نەوت و گاز لە پەرلەمانى عێراق پەسەندبکرێت
- ئەندامێکى لیژنەى نەوت و گاز: تورکیا بەبیانووى نۆژەنکردنەوەى بۆرى نەوت، دەستى دەستى بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکات
- کەشناسیی عێراق: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ روودانى زریان و بارانى پێشوەختە لە عێراق
شەرقولئەوسەت
- محەمەد بن سەلمان: دۆزى فەڵەستین بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گرنگە
- ئازەربایجان بەرەو ئەوە دەڕوات کۆنتڕۆڵى خۆى بەسەر ناگۆرنۆ کاراباخدا بسەپێنێت
- زێلێنسکى داوادەکات مافى “ڤیتۆ” لە رووسیا وەربگیرێتەوە
قودسى عەرەبى
- تاران هەڵسەنگاندن بۆ رێکارەکانى بەغداد دەکات بۆ داماڵینى چەک لە حیزبە دژبەرەکانى
- ئەمریکا و وڵاتانى کەنداو داوا لە عێراق دەکەن پابەندبێت بە سەروەریی کوەیتەوە
- سەرۆکى ئازەربایجان سەرکەوتنى وڵاتەکەى لە ناگۆرنۆ کاراباخ راگەیاند.. ترسى ئاوارەبوونى بەکۆمەڵ هەیە
عەرەب
- پادشاى مەغریب 12 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەى ناوچە زیانلێکەوتووەکانى بومەلەزرەکەى 8ـى ئەم مانگە تەرخاندەکات
- بانگەوازەکان بۆ راگرتنى تورکیا لە عێراق فراوانتر دەبێت، بەڵام بەبێ ئەوەى هەڕەشەى سزادان بکرێت
- بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین ژیانى هاوڵاتیانى باشوورى یەمەن سەختتر دەکات
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- سەرۆککۆماری ئێران، ئەمریکا و سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا ئاگاداردەکاتەوە ئەگەر ریگەی دژایەتیی وڵاتەکەی هەڵبژێرن، دەدۆڕێن
- هاوپێوەندیی تاران و مۆسکۆ بۆ کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی بێگانەکانە لە ناوچەکە
- بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، گەشەی ئابوریی وڵات سێ هێندە زیادی کردوە
ئێران
- عەلی خامنەیی دەڵیت، لاوەکان نیشانیان داوە دەتوانن گیروگرفتەکانی وڵات چارەسەر بکەن
- دیپلۆماسی سەرکەوتووانەی حکومەتەکەی رەئیسی بووبەهۆی درەوشانەوەی لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
- رێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەرهەمی بەهێزبوونی پێگەی ئێران لە ناوچەکەیە
کەیهان
- شەڕی یەکڕۆژەی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە 100 کوژراو و 200 بریندارەوە کۆتاییپێهات
- ئەمریکا لە بوونی مەعنەویی ئێران و جێکەوتنی کلتووری بەرەنگاریی ئەم وڵاتە لە ناوچەکەدا نیگەرانە
- ئەوروپییەکان لە ستراتێژیی بەرتەسکردنەوەی پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو نەبوون
ئەبرار
- مانۆڕی سەربازیی ناتۆ، چرا سەوزێکە بۆ چوونە شەڕ لەگەڵ روسیا
- سەرۆککۆماری ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات کۆتایی بە قەیرانی بڕیاردان لەسەر رێککەوتنی ناوکیی وڵاتەکەی بهێنێت
- گوتەبێژی سوپای پاسداران دان بەوەدا دەنێت کەمترین گرنگی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی وڵات داوە