راپۆرتێکی ئه‌مه‌ریكی هۆشداریی دەدات:
سودانی رۆژنامەنووسانی نزیک لە میلیشیاکانی ئێرانی لە نوسینگەکەی دامەزراندووە
راپۆرتێکی ئەمریکی، ئاماژەبەوەدەدات محەمەد سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو میدیاکار و رۆژنامەنووسانەی لە نوسینگەکەی دامەزراندووە، کە پێشتر کاریان بۆ ئەو گروپ و رێکخراوانە کردووە، کە ئەمریکا لە لیستی تیرۆردا پۆلێنی کردوون.
راپۆرتەکە، هۆشداریی دەدات، کە رەنگە بەهۆی ئەم کارەوە، سودانی رووبه‌ڕووی سزای ئەمریکا ببێتەوە.
پەیمانگەی واشنتن، ئاماژه‌ی بەوەداوە، ڕۆژنامه‌نوسێك كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگەیاندنی سه‌ره‌كوه‌زیران، كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ كاری له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌دا کاری کردووە، كه له‌لایه‌ن ئەمریکاوە خراونه‌ته لیستی تیرۆرەوە.
بە گوێرەی میدیا عێراقیه‌كان، رۆژنامەنووس رەبیع نادر كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگەیاندنی سه‌ره‌كوه‌زیران و شوێنی حه‌یده‌ر حه‌ماده‌ی گرتووەتەوە.
راپۆرته‌كه‌ی پەیمانگەی واشنتن، ئاشکرایکردووە، رەبیع نادر پێشتر له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به‌ئێران كاری كردووه، لەنێویاندا کەناڵی “ئیتجاه”ی سه‌ربه كه‌تائیبی حزبوڵڵا و کەناڵی عه‌هدی سه‌ربه عه‌سائیبی ئەهلی حه‌ق، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو دوو گرووپە له‌لایه‌ن واشنتنەوە خراوه‌نه‌ته لیستی تیرۆره‌وه
به‌بۆنه‌ی دهستبهكاربونیشیهوه، چه‌ند توێتێكی ساڵانی پێشووی رەبیع نادر له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا جارێكی دیکە بڵاوکرانەوە، دیارترینیان تویتێكی ستایش‌و پیاهه‌ڵدانی بوو بۆ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، كه له‌كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئهمهریكیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی قودسی ئێرانی قاسم سوله‌یمانیدا كوژرا.
راپۆرتەکە، هۆشداریی دەدات، لەوەی حكومه‌ته‌كانی رۆژئاوا مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیەیەدا بەهەند وەربگرن “ئه‌و رۆژنامەنووسە وەکو به‌ڕێوه‌به‌ری دوو كه‌ناڵی سه‌ر به حیزبوڵڵا‌و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كاری كردووه، ئەگەرچی دەگوترێت رۆژنامەنووسێکی پیشه‌یی و ته‌كنۆكرات بووە، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌و دوو كه‌ناڵه كاربكات ده‌بێت پێشتر پشكنین‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئهمنیو كه‌سێتی وردی بۆ ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، دواجاریش له‌سه‌ربنه‌مای نزیكیی لە ئایدۆلۆژیای ئەوانەوە، بڕیار لەسەر کارکردنی دەدەن.
دامه‌زراندنی ئه‌و رۆژنامەنووسەش كه ڕاپۆرته‌كه‌ی پەیمانگەی واشنتن به رۆژنامه‌نووسی پڕوپاگه‌نده‌ی میلیشیاكان وه‌سفی ده‌كات، پێده‌چێت له‌ئاینده‌دا نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رووبه‌ڕووی سزا بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئەمریکی له‌نێویشیاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانیدا ئه‌نجامداوه‌و پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی لێكردووه‌و ئاماده‌ییشی نیشانداوە بۆ كاری پێكهوهییو هاوبه‌ش.