25
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی پلانەکانی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە کاربۆنییەکان قەدەغەی ئۆتۆمبێلی سوتەمەنی دوادەکەوێت
- سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکاران “دەسەڵاتی ئەخلاقی” هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
- بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دووبارە قەیرانی هەڵاوسان بۆ ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دروستدەکاتەوە
ژاپۆن تایمز
- وەزیری تازەى دەرەوەی ژاپۆن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەردەکەوێت و کۆبوونەوەی دیبلۆماسیی ئەنجامدەدات
- کۆمپانیای تۆیۆتا، کە پێشەنگی بەرهەمهێانانی ئۆتۆمبێلی هایبریدە، روبەڕووی چەند بەربەستێک بووەتەوە لەبەردەم بەرهەمهێنانیدا
- ژاپۆن کۆتا وەجبەی ڤاکسینی بێ بەرامبەر پێشەکشی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات و لەمەودوا هاوڵاتییان دەبێت بیکڕن
واشنتن پۆست
- بەهۆی کوشتنی سەرکردەیەکی سیاسیی حزبێکی جوداخوازی هیندستان لە کەنەدە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە روو لە زیادبوونە
- لە گوتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان زێلێنسکی داوای پشتیوانی لە سەرکردەکانی جیهان کرد و گوتی “خراپەکار متمانەی پێناکرێت”
- ئازەربایجان ئۆپراسیۆنێکی لە دژی “تیرۆریستان” لە ناوچەی کێشەلەسەری ناگۆرنۆ قەرەباخ دەستپێکردەوە
عەرەب نیوز
- ئەو پێنج هاوڵاتییە ئەمریکییەی لەلایەن ئەمریکاوە ئازادکرابوون بە خێزانەکانیان شادبوونەوە
- سعودیە دەڵێت، هیچ چارەسەرێک بۆ پرستی ئیسرائیل و فەلەستین بەردەستنابێت بەبێت دروستبوونی دوڵەتی فەلەستین
- دوای دەستپێکردنی هێرشی ئازەربایجان بۆسەر ناگۆنۆ قەرەباخ مەترسی شەڕ لەگەڵ ئەرمینیادا سەرهەڵدەداتەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- فشارى پەرلەمانى هەیە بۆ هەموارکردنەوەى رێککەوتنى خور عەبدوڵڵا و پێشخستنى بەرژەوەندیی عێراق
- سودانى داوەتنامەیەکى فەرمى لە بایدنەوە پێدەگات بۆ سەردانیکردنى واشنتن
- بنکە و بارەگاى ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران بە تەواوەتى چۆڵکران
شەرقولئەوسەت
- توڕەیی عێراقی دژى بۆردومانکردنى فڕۆکەخانەکەى سلێمانى لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە
- ئیسرائیل هۆشداریی بە گروپەکانى سەربە ئێران لە سووریا دەدات
- بایدن هۆشداریی بە سەرکردەکانى جیهان دەدات لە هاوسۆزیی بۆ رووسیا و پشتیوانیکردن لە دەستدرێژییەکانى بۆسەر ئۆکراین
عەرەب
- داوا لە ئیدارەى بایدن دەکرێت فشارى هاوپەیمانەکانى ئێران لە عێراق لەسەر هەرێمى کوردستان رابگرێت
- عێراق دڵنیایی بە کوەیت دەدات لەبارەى پەیماننامە واژۆکراوەکانى نێوانیان
- گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا زریانەکانى ناوچەى دەریاى ناوەڕاستى دووهێندە کردووە
قودسى عەرەبى
- سبەى بەشار ئەسەد دەگاتە چین و لەگەڵ سەرۆکى وڵاتەکە کۆدەبێتەوە
- عێراق چەککردنى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێرانى راگەیاند و دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانى دوور لە سنوور
- وەزیرى دەرەوە سعودییە: دەوڵەتى فەڵەستین مەرجێکى سەرەکییە بۆ ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- عێراق تەواوبوونی پرۆسەی چۆڵکردنی بنکەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی راگەیاند
- تۆمەتبارێکی ئەمنی لە زانکۆی تاران بە جل و بەرگی پژاکەوە دەردەکەوێ، بۆ؟
- سەرۆککۆماری ئێران لە نیویۆرک بە چەند پرسیارێک ئەمریکا دادگایی دەکات
ئەبرار
- ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناکۆکیی سیاسییەوە بۆ ئەگەری روبەڕوبوونەوەی سەربازی
- بایدەن دەڵێت، بۆ رزگارکردنی دیموکراسی لە وڵاتەکەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرککۆماری دەکات
- لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ هەڕەشەیەک لە سەر ئێران نامێنێت
شەهروەند
- سەرۆککۆماری ئێران داوا لە میدیاکارانی رۆژاوایی دەکات رووماڵی رووداوە راستەقینەکانی وڵاتەکەی بکەن
- بەغداد تارانی لە چۆڵکردنی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادارکردەوە
- بەشداریی سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەم وڵاتە دەرفەتێکی باشە
قودس
- ئێران بۆ پێشگیری لە سەرهەڵدانەوەی قەیران لە ناوچەکە دیپلۆماسیی سەربازی بەکاردەهێنێت
- کێشەی دوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان سێ تەوری تورکی، عەرەبی و عیبری هەیە
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەمریکا ژنی دووگیان لەسەر شەقامەکان دەکوژێت و بۆ ژنانی ئێرانیش روانگەیەکی فریودەرانەی هەیە