66
رۆژنامە عەرەبییەکان
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- لە هێرشێکی درۆندا لە سلێمانی شەش کەس کوژران
- جەنگی سودان.. لە بارەگای سوپاوە بۆ کۆشکەکان
- ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کۆتایی پێدێنێت.. سزاش دەسەپەێنێت
قودس
- لە بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت ژمارەیەک کەس کوژران…حزبەکەی تاڵەبانیش هەڕەشە لە بکەرانی هێرشەکە دەکات
- لە هێرشێکی چەکدارانی کورد بۆ سەر هۆزە سورییەکان 14 کەس کوژران
- ئیتاڵیا: رێوشوێنی توند دژی پەنابەران.. سەرۆکوەزیران: دەتانگرین و دەتانێرینەوە
سەباح
- سودانی گوتاری عێراق لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان دەخوێنێتەوە
- لە پەرلەمانی عێراق هەولێک هەیە بۆ کاراکردنی یاسایەک بە ناوی “ئەمەت لە کوێ بوو”
- مانگی داهاتوو بەغداد ئاهەنگی بوون بە “پایتەختی ژنان” دەگێرێت
زەمان
- واشنتن و تاران ئاڵوگۆری 5 بە 5 یان تەواوکرد و بایدن سزای تازە بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- گەڕان بەدوای تەرمەکان لە دێرنا بەردەوامە و نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەترسێت نەخۆشی بڵاوببێتەوە
- 14 کوژراو لە ئەنجامی هێرشێکی شەڕەکەرانی کورد
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- ئێران و ئەمریکا دوای رێککەوتنەکەی نێوانیان هەردوولا پێنج زیندانی یەکترییان ئازادکرد
- ئەڵمانیا ئیدانەی قەدەغەکردنی هاوردەی دانەوێڵەی ئۆکراین دەکات لەلایەن پۆڵەندا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا و بە پێشێلکاریی سیاسەتەکانیان ناوی دەبات
- بەهۆی زۆری خواستی چین لەسەر نەوت و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان نرخی نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند
واشنتن پۆست
- بەگوێرەی راپرسییەک دەنگدەرانی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تەمەن و وزەی بایدن نیگەرانن بۆ هەڵبژاردنەوەی لە ساڵی داهاتوودا
- سەرەڕای ئازادکردنی 10 هاوڵاتی ئەمریکی و ئێرانی، لە رێککەوتنەکەدا ئەمریکا بلۆکی لەسەر شەش ملیۆن دۆلاری ئێران هەڵگرت
- لەدوای گیانلەدەستدانى یەڤگێنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەر، روسیا دەیەوێت لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست کۆنترۆڵی سەربازەکانی ئەو گروپە بکات
چاینە دەیلی
- دوای دوو رۆژ لە دانوستان لەنێوان وەزیری دەرەوەی چین و راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا، گفتوگۆکان وەک هیوایەک دەبینرێن بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە جیهان و ناوچەکەدا
- چین بەردەوامە لە دابینکردنی پرۆگرامی تایبەت بە گەشەپێدان و گرنگی پێدانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
- بەرهەمهێنانی مۆبایلی هواوی Mate60 Pro لەلایەن چینەوە دانیشتوانی نیویۆرک توشی شۆک دەکات
عەرەب نیوز
- لە بۆسەیەکدا هێزە کوردییەکانی سوریا 14 چەکداریی لایەنگری توکیایان لە هێرشێکی پارێزگای حەلەبدا کوشت
- سعودیە و هاوبەشانی لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هەوڵی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدەن
- ئەو مێردمنداڵانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە لە لوبنان ئاهەنگی سەرکەوتنیان لە قۆناغی ئامادەییدا دەگێڕن
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- سەرۆکۆماری ئێران بە دەیان کارتی براوەوە گەیشتە نیویۆرک
- هاوکات لەگەڵ گۆڕینەوەی زیندانیانی ئەمریکا و ئێران، لە قەتەر پێنج میلیارد دۆلار و ٥٧٣ میلیۆن یۆرۆ درایەوە بە ئێران
- زۆربەی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق لە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کراو
ئیبتکار
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی وتوێژی ناوکیی وڵاتەکەی لە نیویۆرک دەکات
- سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕێکەتنی نێوا ئێران و ئەمریکا بە قازانجی ئاسایشی ناوچەکە دەزانێ
- ئێران خوازیاری پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی باشووری ئەمریکایە
شەهروەند
- ئێران ١٠ میلیۆن دۆلاری دیکەی بۆ ئازاد دەکرێ و ئیمتیازی دیکەش بەڕێوەیە
- لە سردانەکەیدا بۆ نیویۆرک ، سەرکۆماری ئیڕان لەگەڵ حەوت وڵاتی خەلیجی کۆدەبێتەوە
- بایدەن هاوکات لەگەڵ پێشوازی لە گۆڕینەوەی زیندانییەکانی هەر دوو وڵات، داوای زیادکردنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران کرد
ئەبرار
- بۆ وەرگرتنی وام لە ئەمریکا، پاکستان هاوکاریی سەربازیی ئۆکراین دەکات
- بەرپرسی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت؛ هێزی مووشەکی بالیستیکیی وڵاتەکەی لە جیهاندا بێڕکابەرە
- چوارهەزار منداڵ لە تاران ڕۆژانە بژیوی ژیانیان لە ڕێگای گەڕان لەنێو تەنەکەی خۆڵەکاندا دابین دەکەن