26
زووم:
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق لەم ماوەیە زۆرترین جموجوڵی هەبووە، دوای ئەوەی وەك ئەندازیاری لایەنی عێراق بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران دیاریكرا.
ئەعرەجی هەفتەی رابردوو سەردانی سلێمانی و تارانی كردبوو، دواتر گەڕایەوە بەغداو ئەمڕۆش سەردانی هەولێری كرد، بەگوێرەى سەرچاوە هەواڵییەكان ئامانجی سەردانەكە بۆ جێبەجێكردنی دوایین هەنگاوەكانی رێككەوتنی چەككردنی حیزبەكانی رۆژهەڵاتە لە هەرێمی كوردستان.