28
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بەغداد قەرز دەداتە هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان
- کۆمیسیۆنی عێراق 108 حزبی بێبەش کردووە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان
- مانگی داهاتوو پەرلەمانی عێراق، کاری وەزارەتەکان هەڵدەسەنگێنێت
شەرقولئەوسەت
- ئێران پلانی داناوە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا بکشێنەوە
- لە یادی ژینادا، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانى ئێران بە فیشەک کوژرا
- کیم، بە بەڵێن و دیاریەوە روسیای بەجێهێشت
قودسی عەرەبی
- راپۆرتێکی ئەمریکی دەڵێت، موسڵ بەهۆی بەنداوەکەیەوە تووشی کارەسات دەبێت، عێراق رەتیدەکاتەوە
- بەخاکسپاردنى بەکۆمەڵی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا، روبەڕوی رەخنەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە
- بەغداد پارەی زیاتر دەنێرێت بۆ کوردستان، هەولێریش پێشوازی لێدەکات
عەرەب
- چارەسەربوونی کێشەی موچە، ئۆکسجینە بۆ کوردستان دوای قەیرانێکی خنکێنەر
- لە عێراق، بانکەکان بە رووکارێکی عێراقی خزمەتی دارایی گەورە پێشکەشی ئێران دەکەن
- تورکیا بۆ عەرەب سەلامەت نیە، بەهۆی توندبوونەوەی رەگەزپەرستی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، پرسی کەشوهەوا تەوەری سەرەکییە
- کەیر ستامەری سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەڵێن دەدات دەسەڵات بگرێتەدەست، دووبارە رێککەوتننامەی دەرچوونی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دەنوسێتەوە
- جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرانی ئەفریقاوە بۆ وڵاتەکەی داوای هاوکاریی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی دەرۆکی چین بە گرنگییەوە لە پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆجییەکان و سەرچاوە مرۆییەکانی کەرتی پەروەردەی وڵاتەکەی دەڕوانێت
- پەکین و واشنتن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەیەکەوە گفتوگۆدەکەن بۆ سەقامگیرکردنی پەیوەندییەکانیان
- لەگەڵ دەستپێکی لوتکەی ئاسیان، چین و وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا چاویان لەوەیە زیاتر لەیەکتریی نزیکببنەوە
واشنتن پۆست
- کرێکارانی دروستکردنی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا بەردەوامن لە بایکۆت و زیادکردنی مووچەکانیان لەلایەن کۆمپانیان جیپ بەرێژەی 21% بۆ چوار ساڵ رەتدەکەنەوە
- گۆڕانکاریی لە پۆستی بەرپرسە باڵاکانی روسیا، بێمتمانەیی پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە دەردەخات بە کەسە نزیکەکانی
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک خەڵکانی رەشپێست لە ئەمریکا بۆ ئەوەی ببن بە بەڕێوەبەری خۆیان، بزنزی خۆیان دادەمەزرێنن
عەرەب نیوز
- شەڕ و پێکدادان لە سودان بەردەوامە و هێزە میلیشیاییەکان بۆ دوو رۆژی یەک لەدوای یەک هێرشیانکردەسەر باڵەخانەی سوپای وڵاتەکە
- رزگاربووانی لافاوەکەی لیبیا روبەڕووی کێشەی کەمئاویی و مەترسییەکانی مین بوونەتەوە
- دوای ئەوەی ئەردۆغان رایگەیاند تورکیا بیری لەوە کردووەتەوە کۆتایی بە نیازەکانی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بهێنێت، شرۆڤەکاران دەڵێن یەکێتییەکە رێگای نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنکەرەدا بدۆزێتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، بۆ هەر کوێ پێمان خۆش بێت نەوەت هەناردە دەکەین
- وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت، بۆ دەرکردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە عێراق، مۆڵەتەکە درێژ ناکەینەوە
- سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن ئەمریکا دەیەوێت سنوری عێراق و سوریا دابخات
ئیبتکار
- وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد دەکرێن
- سەرۆککۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوبژیوانی روسیا و ئۆکراین راگەیاند
- ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکى دەڵێت، تەنیا بە سەرکەوتن و بردنەوەی ئۆکراین ئاشتی سەقامگیر دەبێت
ئەبرار
- نابێت چارەنووسی وڵات بە توندڕەوەکان بسپێردرێت، خەڵک چیدیکە ئەوە قبوڵ ناکات
- وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، ئەوەی لە ئۆکراین رودەدات شەڕی ئەوروپایە لەگەڵ روسیا
- سنورەکانی ئێران و عێراق لەلایەن سوپای سنورپارێزی هەردوو وڵاتەوە چاودێریی دەکرێن
شەهروەند
- ئێران و ئازەربایجان کار لەسەر ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانیان دەکەن و وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لە دیالۆگدان
- دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەلی خامنەیی، سەرۆکۆماری ئێران بەرەو نیویۆرک وەرێکەوت
- ریککەوتنی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا نابێتە هۆی چاپۆشیکردنی ئێران لە پەیمانشکێنیی ئەوروپاییەکان