71
زووم:
وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، رێککەوتنی ئێران و عێراق بۆ داماڵینی چەک و دەرکردنی چەکداران لە هەرێمی کوردستان تازە ناکرێتەوە.
محەمەد رەزا ئاشتیانى، وەزیری بەرگریی ئێران بە میدیاکانى وڵاتەکەى گوتووە، لە کۆتا خولەکی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدا دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە دەدەن.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ ئاژانسى تەسنیمی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسى ئاگادار لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، حزبەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان رازیبوون بە چەکدانان و گواستنەوەیان بۆ ئەو کەمپانەى بۆیان دروستکراون لە هەولێر و سلێمانى.
رۆژى سێشەممە 19ـى ئەیلول، وادەکەى ئێران بۆ چەککردن و گواستنەوەى حزبەکانی رۆژهەڵاتى کوردستان کە بنکە و بارەگایان لە هەرێمى کوردستان هەیە کۆتایی دێت.