25
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- مووچەی مووچەخۆران پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد گەرم دەکاتەوە
- شیکەرەوەکان لەرێگەی گریمانەی هەڵەوە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن
- داوای پێکهێنانی لیژنەی قەیرانەکان دەکرێت لە عێراق، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی بومەلەرزە
شەرقولئەوسەت
- رێککەوتنێکی لاواز کراوە لەنێوان هەولێر و بەغداد لەبارەى مووچە
- سوپای پاسداران لەسەر سنورى کوردستانی عێراق کۆکراوەتەوە
- ئێران رێگەی نەدا خێزانی ژینا ئەمینی، یادی مەرگی کچەکەیان بکەنەوە
زەمان
- ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق گفتوگۆ دەکات، کۆدەنگییەک هەیە لەسەر یەکلاکردنەوە و پێدانی مافەکانی کوردستان
- ئەنقەرە ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات
- عێراق هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ رێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی رق و دەمارگیریی
قودسی عەرەبی
- عێراق بە چەند دێڕێک دڵنیایی دەدات بە ئێران کە نەیارەکانیان لە کوردستان چەکدەکات
- رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن رۆژنامەنووسان لە ئێران بە پلان و بەرنامە بەئامانج دەگیرێن
- لە تونس مشتومڕ دروستبووە لەسەر چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن یاسا، ترس هەیە ئازادی بەرتەسک بکرێتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
- پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەیەوێت بەریتانیا پێداچوونەوە بە سیاسەتى دەرەوەدا بکات و پەیوەندیی تازە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دروستبکاتەوە
- ئەکتەر و کەسایەتی کۆمیدی “رەسێل براند” تۆمەتبارە بە دەستدرێژی بۆسەر چەندین ژن و منداڵ، بەڵام خۆی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە
- بەهۆی سەرقاڵى بە جەنگى ئۆکراینەوە نەتەوەیەکگرتووەکان لە قەیرانە مرۆیی و ژینگەییەکانی باشووری زەوی دابڕاوە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- وەزیری پەرەپێدانی چین دەڵێت، سەربارى باڵەخانە زیادەڕۆکانى نێو ناوشارەکان، ئەوانی کەنار دەریاکانیش لەناودەبەن
- پۆلیسی هۆنگ کۆنگ هۆشداریی دەدات کە چەند هێزێک هەن لە دژی سەقامگیری شارەکە کاردەکەن
- پەکین تائێستا بێدەنگە لە هۆکاری دیارنەمانی “لی شانگفو”ـی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی
واشنتن پۆست
- ئەو کەسانەى لە ئاگرەکەى دوورگەی ماوی ویلایەتی هاوای ئەمریکا ماڵەکانیان لەناوچوو، هێشتا بێماڵن و داهاتوویان روون نییە
- کۆمپانیاکانی پیشەسازیی خۆراک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە گومان دەخەنە سەر داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی زیانەکانی شەکری دەستکرد
- هۆکاری دیارنەمانی وەزیری بەرگریی چین پەیوەندیی هەیە بە تێوەگلان لە گەندەڵییەوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە
عەرەب نیوز
- هاوکارییە مرۆییەکانی سعودییە بە بڕی 90 تۆن گەیشتنە لیبیا و هیواکان بۆ گەڕان بەدوای خەڵکی زیندوو کۆتاییانهات
- ئەمریکا پێشوازیی لە هەوڵەکانی سعودییە دەکات بۆ بانگێشتکردنی حوسییەکانی یەمەن بۆ پرۆسەی ئاشتی
- لایەنە ناکۆکەکانى لیبیا بەهۆی کارەساتی لافاوەکەی شاری دێرنا ناکۆکییەکانیان وەلاناون
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- – چۆکدادانی ئەمریکا بەرانبەربە ئێران؛ لە قەتەر شەش میلیارد دۆلار تەسلیمی ئێران دەکرێ
- – سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسراییل دژایەتی ناتانیاهۆ دەکەن
- – پێنج میلیۆن زیارەتکەری شیعە چوونەتە مەشهەد و ٤٠٠هەزار کەسیان بە پێیان چوون
ئەبرار
- – حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکان پاشەکشەیان کردوە و ڕیکەوتنەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە
- – سەرۆکی ستادی سپای ئەمریکا دەڵێت لە سەردەمی ترامپدا قەت خوازیاری هێرشکردنەسەر ئێران نەبووم
- – ئەمریکا، کانادا و یەکێتیی ئورووپا گەمارۆی تازەیان خستەسەر ئێران
شەهروەند
- – ئیستعمار و دوژمنانی ئێران پلانیان بۆ جیاییخوازان (حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) هەیە و کار لەسەر پارچەپارچەکردنی ئێران دەکەن
- – سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت؛ هێڵی سووری ئێمە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و گشتیی ئێمەیە
- – لە کوردستان چەند تیمێکی تێرۆریستی دەستبەسەر کراون
جەوان
- – ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و گەڕانەوە بۆ دواوەی ڕووداوەکانی ساڵی پار
- – کۆماری ئیسلامی بەهێزەوە دەچێتە دانیشتنەکانی ئورووپا و دڵنیایە لە سەرکەوتن
- – بەشداریی پێنج میلیۆن زیارەتکەری ئێران لە مەشهەد، نیشانەی وەفاداریی خەڵک بە کۆماری ئیسلامییە