50
زووم:
ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا سزای تازەیان بەسەر ژمارەیەک بەرپرس و گروپى و میدیاى ئێرانیدا سەپاند و یەکێتى ئەوروپاش سزاکانى پێشووى بەسەر وڵاتەکەدا تازەکردەوە.
جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت، من و جیلى هاوسەرم هاوشانی هەموو خەڵکی، لە جیهاندا مەرگی ژینا ئەمینی و هەموو ئەو ئێرانییە ئازایانە بەبیردەهێنینەوە، کە لەلایەن رژێمى ئێرانەوە کوژران.