45
گاردیان
- ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش: بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، پێویستە وڵاتانی دەوڵەمەند رێککەوتنی مێژوویی لەگەڵ وڵاتانی هەژار ئیمزا بکەن، دەنا مێژوو نەفرەتمان لێدەکات
- هێزەکانی ئێران هەڵدەکوتنە سەر حەرەمی زانکۆکان و دەیان خوێندکار دەستگیردەکەن
- بەهۆی مەترسی جەنگێکی گەورەوە لە خێرسۆنی باشووری ئۆکراین، قەدەغەی 24 کاتژمێریی بەسەر هاوڵاتیاندا سەپێندراوە
تایمز
- ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەڵێت دەوڵەت ناتوانێت هەموو کێشەکانتان چارەسەر بکات
- باندی قاچاغچی “دڕندە و بێبەزەیی” لەپشت پەڕینەوەی کۆچبەرانن لە شاری دانکیخی فەرەنساوە بۆ بەریتانیا لەڕێگەی دورگەی ئینگلیزییەوە
- ئەگەر کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نێوان خولدا سەرکەوتوو بن، دۆناڵد ترەمپ دووبارە کۆشکی سپی بەڕێوە دەبات
میرەر
- پەرلەمانتارێکی پارتی پارێزگاران لە دانیشتنێکی پەرلەماندا ئامادە نابێت، بەهۆی ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وەک پێشکەشکار کاردەکات
- گروپێکی گەشتیاریی، لەلایەن دانیشتووانە رەسەنەکانی ئەمازۆنەوە بەدیل دەگیرێن بەڵام لەلایەن هۆزێکی وڵاتی پێرۆوە رزگار دەکرێن
- نەخۆشی و پەتا لە نێو کەمپەکاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام هێشت پۆلیسی بەریتانیا گلەیی لە پەنابەران دەکات و بە “بێ شەرم” ناویان دەبات
فاینەنشیەڵ تایمز
- دەرکردنی کارمەندانی تویتەر لە کارەکانیان دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ئێلۆن مەسکی خاوەنی کۆمپانیاکە رایگەیاند داهاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە
- لوتکەی کەشوهەوا لە شەرەمشێخی میسر لە ژێر سێبەری دوکەڵ و هەوری ڕەشدا 6 بۆ 18ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت
- ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا داوا لە هاوڵاتییانی مەدەنی دەکات شاری خێرسۆنی باشوری ئۆکراینا چۆڵبکەن