87
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ئەمریکا پێشوازی لە دانوستانەکانی بەغداد و هەرێم دەکات، هەولێر چاوەڕێی هەواڵی خۆشە
- تورکیا پشکنینی هێڵی بۆری نەوتی کوردستان تەواو دەکات
- تورکیا بەهیوایە لە ماوەی چەند مانگێک پرۆژەی “رێگای گەشەپێدان” لەگەڵ عێراق جێبەجێبکرێت
شەرقولئەوسەت
- تورکیا ئاماژە بە ئامادەیی دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان
- بەغداد و هەولێر هەنگاوی تازەیان ناوە لە دانوستانەکانی پەیوەست بە مووچە
- لە یادی ژینا ئەمینیدا، رۆژئاوا سزای تازە بەسەر تاراندا دەسەپێنێت
قودسی عەرەبی
- مەسرور بارزانی دانوستانەکانی لە بەغداد کۆتاییپێهێنا، چاوەڕێی کۆبوونەوەی حکومەتە
- عێراقییەکان بەنیازن دژ بە حکومەت خۆپیشاندان بکەن
- عێراق دۆسیەیەکی بەرامبەر کۆمپانیایەکی میسری دۆراند، پێویستە عێراق 787 ملیۆن دۆلار بدات
عەرەبی جەدید
- سودانی لە بەڵێنەکانی پەشیمان بووەتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت لە عێراق
- پوتین پێشنیازی دانوستان لەگەڵ ئۆکراین دەکات
- سوەیدای سوریا بە فراوانکردنى خۆپیشاندانەکان وەڵامی هەڕەشەکان دەداتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- لە بەریتانیا یەکەم دەرمانی کەمخەویی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا و ئەوەی بەکاریبهێنێت رۆژی دواتر لە بێخەویدا بێتاقەت نابێت
- ئەو پەرستارەی حەوت منداڵی تازەلەدایکبووی کوشت لە بەریتانیا، دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی بڕیاری تاوانبارکردنەکانی لەدادگا هەڵبوەشێنێتەوە
- باڵیۆزی فەرەنسا لەنێو باڵیۆزخانەکەدا لە وڵاتی نایجەردا لەلایەن کودەتاچییەکانەوە دەستبەسەرکراوە
ژاپۆن تایمز
- وەزیری بەرگریی چین دیارنەماوە و ئەمریکا پێیوایە لە ئەرکەکەی دورخراوەتەوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە
- زانایان پێیانوایە بەشێک لە گەرما زۆرەکەی ئەمساڵ پەیوەندی بە بورکانێکی ژێردەریاوە هەیە لە باشوری زەریای هێمندا لە ساڵی رابردووەوە چالاک بووە
- ژاپۆن بەنیازە لە مانگی داهاتووەوە بودجەی چارەسەریی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا کەمبکاتەوە
واشنتن پۆست
- کارمەندانی سێ کۆمپانیای گەورەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا بەهۆی كەمیی موچە و نا دڵنیایی لە داهاتووی کارەکانیان مانیانگرتووە
- ساڵێک لەدوای خۆپیشاندانەکانی ئێران، سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە وڵاتەدا قوڵتر دەبێتەوە
- بومەلەرزەکەی مەغریب بەهۆی لەدەستچوونی ئەو گوندە گەشتیارییانەی کە سەرچاوەی داهات بوون بۆ وڵاتەکە، نەهامەتییەکی دیکەی بۆ وڵاتەکە هێناوە
عەرەب نیوز
- ژمارەی گیانلەدەستداوانی بومەلەرزەکەی مەغریب نزیکی سێ هەزار کەس بووەتەوە و 5600 کەسیش بریندار بوون
- سەرۆکی ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای تورکی و هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتەدا سەپاند بەهۆی ئەوەی هاوکاری روسیایان کردووە
- لەو شارەی لیبیا کە بەهۆی لافاوەوە زیانی بەرکەوت مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هەیە