107
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سودانی جدیەتی حکومەتەکەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەولێر، بۆ مەسرور بارزانی دوپاتدەکاتەوە
- سەرەڕای هەڕەشەکان، باوکی ژینا ئەمینی جەختدەکاتەوە لە یادکردنەوەی مەرگی کچەکەی
- سێ تۆمەتی تاوانکاری فیدراڵی ئاڕاستەی کوڕەکەی بایدن کراوە
عەرەب
- میسر کەوتە جوڵە بۆ رێگریرکردن لە ئامادەبوونی تورکیا لە رۆژهەڵاتی لیبیا بە ناوی گەیاندنی هاوکاریەوە
- وەزیری پەروەردەی کوەیت بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی تێکەڵبوونی کوڕان و کچان لە زانکۆکان
- سەختی جەنگی سودان، گرنگی دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکانی نەهێشتووە
قودسی عەرەبی
- مەسرور بارزانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبووەوە بۆ چارەسەری قەیرانی مووچە
- رێکخراوە کوردییەکان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی برسیکردن
- ئەمریکا هۆشداریدەدا لە سزای نوێ دژی بانکە عێراقییەکان
عەرەبی جەدید
- بەرپرسە عێراقیەکان جەختدەکەنەوە کە دۆسیەی ئەمنی شارەکان دەدەنە دەست پۆلیس و سوپا لە شارەکاندا نامێنن
- دژیەکبوونی دوو حکومەتەکەی لیبیا هۆکاری گەورەبوونی کارەساتەکەی وڵاتەکەیە
- دانوستانەکانی حوسیەکانی یەمەن و سعودیە دەستپێکرد
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- حکومەتی بەریتانیا هۆشداریدەدات لەوەی چین سوود لە هەلی کاری وڵاتانی دەرەوەی چین دەبینێت بۆ دامەزراندنی سیخوڕەکانی
- 7.7ملیۆن هاوڵاتی بەریتانیا لە لیستی چاوەڕوانی پزیشکدان
- بە پێی توێژینەوەیەک، دایکان و باوکانی ئەم سەردەمە کەمتر بایەخ بەوە دەدەن منداڵەکانیان گوێڕایەڵیان بن
ژاپۆن تایمز
- حکومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دۆست و دوژمنی بەیەکەوە کۆکردووەتەوە
- بەهۆی قەیرانی کەمی شۆفێر، ژاپۆن پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی بیانی فراوان دەکات
- بە گوێرەی توێژینەوەیەک، چالاکیەکانی مرۆڤ دۆخی هەسارەی زەویان بردووەتە قۆناغێکی مەترسیدار
واشنتن پۆست
- وەزارەتی دادی ئەمریکا، کوڕی جۆ بایدنی سەرۆک بە سێ کەیس تۆمەتبار دەکات
- ترس هەیە لەوەی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا بگاتە 20 هەزار کەس
- ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی کە دەگەنە ئیتاڵیا رووی لە زیادبوونە
عەرەب نیوز
- یەمەن چەند شاندێک دەنێرێتە سعودیە بۆ گفتوگۆی ئاشتی
- هەڵمەتێکی فراوان لە لیبیا بەرێوەدەچێت بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان و دەرهێنانی لاشەکان
- نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان دەستی لەکارکێشایەوە