68
بەشێک لە مانشێتى ژمارەى ئەمڕۆى رۆژنامە عەرەبییەکان تایبەتە بە سەردانى شاندەکەى هەرێمى کوردستان بۆ بەغداد، نامەکەى مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانیش بۆ سەرۆکى ئەمریکا وەک فشارێک بۆسەر ئەمریکا خوێندنەوەى بۆ کراوە و نوسیویانە حکومەتى عێراق کە پێشتر بڕیاریدا بە قەرز مانگانە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، وشەى قەرزەکە لادەبات و وەک شایستەى هەرێم دەینێرێت.