34
سەرۆکی شارەوانی دێرنا لە رۆژهەڵاتى لیبیا دەڵێت، مەزەندە دەکەین لەنێوان 18 بۆ 20 هەزار کەس بەهۆى لافاوەکەى شارەکە گیانیان لەدەستدابێت.
تاوەکو ئێستا تەرمى لانیکەم پێنج هەزار و 900 کەس لەژێر قوڕ و لیتەدا دەرهێندراون، بەڵام بەشێکى تەرمەکانیش لافاو لەگەڵ خۆى بردوویەتى بۆ نێو دەریا.