24
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دەستپێشخەری سودانی، ئومێدەکانی زیندووکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد
- فوئاد حسێن لە تارانەوە داوا دەکات زمانی هەڕەشە بەکارنەهێنرێت
- ئەمریکا پێشوازی لە هەنگاوە چاکسازییەکانی سودانی دەکات
شەرقولئەوسەت
- فوئاد حسێن لە تارانەوە: هیچ مەعقول نیە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عێراق یان کوردستان بکەن
- دوای رۆژێک لە “هاواری یارمەتی” بۆ بایدن، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دەگاتە بەغداد
- یاسای “مەهسا ئەمینی” لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەندکرا
قودسی عەرەبی
- مەسرور بارزانی داوای لە بایدن کردووە دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد
- بەرپرسانی کورد خۆیان ئامادەکردووە بۆ سەردانیکردنی بەغداد بەمەبەستی چارەسەری مووچە
- وەزیری دەرەوەی عێراق دڵنیایی دەدات بە ئێران کە پابەندی رێککەوتننامەی ئەمنین لەگەڵیان
عەرەب
- مەسرور بارزانی هانا بۆ بایدن دەبات تاوەکو هەرێم لە داڕمان رزگار بکات، بەغدادیش فشارەکانی کەمکردەوە
- ئێران هێزی سەربازی کۆکردووەتەوە دژ بە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان
- ژنە رۆژنامەنووسانی ئێران باجی رووماڵکردنی دۆسیەی ژینا ئەمینی دەدەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا پلانی هەیە ئەگەر حوکمی گرتەدەست بەشێک لەو کۆچبەرانە وەربگرێت کە دەچنە ئەوروپا بۆ نەهێشتنی قەیرانی کۆچبەرانی بەلەمە بچوکەکان
- روسیا دەڵێت، موشەکێکی دروستکراوی بەریتانیا لە هێرشێکی ئۆکراین بۆسەر ژێردەریایی و کەشتییەکی وڵاتەکەی لە دورگەی کریمیا بەکارهاتووە
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە بەرنامەی زیرەکی دەستکردی چات جی پی تی هەمان توانای پزیشکانى ئیمێرجێنسی بەریتانیایان هەیە لە دەستنیشانکردنى نەخۆشیدا
واشنتن پۆست
- کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور پشتیوانی بۆ روسیا دوپاتکردەوە و رایگەیاند، ئەوە کاری لە پێشینەیەتی
- لە لیبیای ماندوودا تەرمی خەڵک لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێت و ژمارەی گیانلەدەستدان لە 5300 کەس تێپەڕیوە
- ئەمریکا رێککەوتنامەیەکی لەگەڵ بەحرەیندا واژۆکرد وەک مۆدێلێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین سەیردەکرێت
چاینە دەیلی
- هەوڵەکانی چین بۆ بە مۆدێرنیزەکردنی وڵاتەکەی خستنەڕووی چیپی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا بەرەوپێش دەبات
- وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت، هیچ رێنماییەکیان دەرنەکردووە بۆ قەدەغەکردنی کڕین یان بەکارهێنانی ئایفۆن لە وڵاتەکەیاندا
- چین دەڵێت هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ تایوان دۆخی ئەو دورگەیە بەرەو خراپتر دەبات
عەرەب نیوز
- کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی لافاوەکەی لیبیا بەدوای کەسە نزیکەکانیاندا دەگەڕێن و سەرەرای مردنی هەزاران کەس، 30 هەزار کەس بێ ماڵ ماونەتەوە
- شرۆڤەکارانی نەوت پێشبینی دەکەن نرخی نەوت لە کۆتایی ساڵدا بگاتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
- بەگوێرەی راپۆرتی متمانەپێکراو بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سودانەوە 13 گۆڕی بەکۆمەڵ لە هەرێمی دارفور بەدیکراون