33
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەمریکییەکان گلەى گەورەیان لە پرۆسەى یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە هەیە، گلەییەکەش لە پارتى و یەکێتى دەگیرێت.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا گوتى، حکومەتى هەرێم بەوپەڕى شەفافییەتەوە مامەڵەى لەگەڵ بەغداد کردووە و هەموو ئەو زانیارییانەى پێشکەشى کردوون راست و دروستن، چاوەڕوانین سەرۆکوزەیرانی عێراقیش کێشەى موچەى هەرێمى کوردستان چارەسەر بکات.
ئەو گوتى، ئێستا بەغداد مامەڵەى فیدراڵیى لەگەڵ هەرێم ناکات و دەبێت ئەم بابەتە چارەسەربکرێت.