104
حوڕییەت
- لە شاری بینگۆل بەبەهای 550 ملیۆن دۆلار یەکێک لە گەورەترین ناوچە پیشەسازییەکان دەکرێتەوە
- لە کۆبونەوەی ئەردۆغان و سکرتێری ناتۆدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێکراون
- بەهۆی بومەلەرزەکەی دوێنێی ئیزمیرەوە 57 کەس برینداربوون و کەسێکیش بەهۆی ترسەوە گیانی لەدەستدا
سەباح
- ئەردۆغان پێشنیازی ریفراندۆم بۆ یاسای باڵاپوشی دەکات
- کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە تۆمەتباردەکرێت بە ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ فەتحوڵڵاچییەکان لە لەندەن
- حکومەت 10 ملیۆن کەسی لە لیستی رەش دەرکرد کە قەرزی بانکیان پێنەدەدرا
سوزجو
- بەرزبوونی رێژەی هەڵاوسان هاوڵاتیانی نیگەران کردووە
- لە ئیزمیر بەهۆی بومەلەرزەوە بەشێک لە هاوڵاتیان لە دەرەوەی ماڵەکانیان رۆژیان کردەوە
- لە ئەستەنبوڵ بازرگانیکردن بە مادەی هوشبەرەوە چوار هێندە زیادیکردووە بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو
تورکیە
- لە شاری بەدلیس ئەگەری نەخۆشی هاری لەنێو ئاژەڵانی بێلانەدا هەیە
- ئەردۆغان: بێ بەرامبەر دانەوێڵە بۆ وڵاتانی هەژاری ئەفریقا رەوانە دەکرێت
- لە شاری وان سەنتەری پەروەردە و فێرکردنی منداڵان بەبەهای دوو ملیۆن دۆلار کرایەوە