47
تایمز
- بانکى ئینگلتەرا بۆ روبەڕوبوونەوەى پاشەکشەى ئابورى رێژەى سوو بۆ 3% بەرزدەکاتەوە، کە بەرزترین ئاستە لە 100 ساڵى رابردوودا
- لە لێکۆڵینەوەى روداوە “تیرۆریستییەکەى” شارى مانجستەرى بەریتانیا، کە 22 کەس کوژران، دەرکەوتووە کەمتەرخەمى تیمە فریاگوزارییەکان نەبووایە دووانیان نە دەمردن
- لە 49 هەمین رۆژى خۆپیشانداندا هێزە ئەمنییەکانى ئێران راستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە
دەیلى تەلەگراف
- کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنى ناوەڕاستدا سەرکەوتووبن، ترەمپ بۆ هەڵبژاردنى ساڵى 2024 خۆى بۆ پۆستى سەرۆکى ئەمریکا کاندید دەکاتەوە
- سوپاى روسیا لە شارى خێرسۆنى ئۆکراینا دەستى بە پاشەکشە کردووە
- ئەو کۆچبەرانەى لەبەردەم بنکەى مانستۆن بۆ تۆمارکردنى کۆچبەران مابوونەوە، دواى وەرگرتنى شوێنى حەوانەوە بنکەکە چۆڵ دەکەن
گاردیان
- خێزانى قوربانییەکانى روداوەکەى ساڵى 2017ى مانجستەرى بەریتانیا گلەى لە تیمە فریاگوزارییەکان دەکەن و دەڵێن نەیانتوانى بەهاناى قوربانییەکانەوە بچن
- وەزیرى بەرگرى ئەمریکا دەڵێت ئەگەر کۆریاى باکور چەکى ئەتۆمى دژى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى بەکاربهێنێت، رژێمەکەى کیم جۆن ئۆن کۆتایی دێت
- تیمەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان، کە بۆ پشکنینى بۆمبی پیس لە ئۆکراینایە بانگەشەکانى روسیا بە “درۆ” دەخاتەوە
فاینەنشیاڵ تایمز
- دواى بڕیارەکەى وەزیرى خەزێنەى بەریتانیا بۆ بەرزکردنەوەى باجى سەر هاوڵاتیان، بازرگانییە بچوکەکان روبەڕوى زیانى زۆر دەبنەوە
- ئیلۆن مەسک خاوەنى تویتەر بڕیاریدا کارمەندانى کۆمپانیاکەى بۆ نیوە کەم بکاتەوە، بۆ کەمکردنەوەى خەرجى کۆمپانیاکە
- بەشێک لە وەزیرەکانى بەریتانیا دەیانەوێت گرێبەستێکى هاوشێوەى رواندا بکەن، لەگەڵ پێرو و بەرازیل بۆ ناردنى کۆچبەران