82
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەکەگراف
- وەزیرانی حکومەتەکەی ریشی سوناک دەڵێن سەرەڕای پرسی سیخوڕیکردن، نابێت پەیوەندییەکان لەگەڵ چیندا بپچڕێنین
- بۆ راگرتنی ئالودەبوونی منداڵان، جگەرەی ئەلیکترۆنی سەفەری لە بەریتانیا قەدەغە دەکرێت
- جێرمی هەنتی، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا دەڵێت، باج کەمناکەینەوە، چونکە ئەو کارە شتەکان خراپتر دەکات
واشنتن پۆست
- ئەمریکا خەریکە دەست بە جوڵە دەکات بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران، یەکەم هەنگاویش کردنەوەی رێگەیە بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی نەوتی ئێران
- بەر لە هاتنی وەرزی سەرما، ئەمریکا جۆرێکی تازەى ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی بەرگریی لەو نەخۆشییە زیاتر ببێت
- ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی مەغریب لە سێ هەزار کەس نزیکدەبێتەوە و تیمەکانیش لە ئێستادا تەنها تەرم لەژێر داروپەردودا دەدۆزنەوە
ژاپۆن تایمز
- بۆ ئەوەی ببێت بە بەدیلی چین، هیندستان میوانداری لوتکەی G20ی کرد و پرۆژەیەکی ژێرخانی گەورەی راگەیاند
- کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور گەیشتە روسیا بۆ ئەوەی لەگەڵ پوتیندا باسی پرسی چەک بکات لەنێوانیاندا
- لە ساڵی 2022دا 514 منداڵی خوێندنگا ئامادەییەکانی ژاپۆن خۆیان کوشتووە و حکومەتیش بۆ کەمکردنەوەی هەنگاو دەنێت
عەرەب نیوز
- شازادەی جێنشینی سعودیە لە سەردانەکەیدا بۆ هیندستان، پەیوەندییە ستراتیجییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بەرزدەنرخێنێت
- بەهۆی لافاو لە لیبیا، مەترسی هەیە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدابێت
- مەغریب دەیەوێت سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی کۆببنەوە، بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بەمەلەرزەکە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بومەلەرزەزانى عێراق گوتەکانى زانا هۆڵەندییەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت بە هیچ شێوەیەک پێشبینى کاتى بومەلەرزە ناکرێت
- پێنجشەممەى داهاتوو.. هێڵى ئاسنینى نێوان بەغداد و فەلوجە دەکەوێتەوە کار
- خۆراکى جیهانى: بەکارهێنانى ئاوى ژێر زەوى لە عێراق “کارەساتە”
شەرقولئەوسەت
- جموجوڵە سیاسییەکان لە بەغداد و کوردستان دەستیانپێکردووە، باڵیۆزى ئێران لە هەولێربوو تاڵەبانیش لە تاران.. بارزانى نایەوێت لە هەرێمەوە هێرشبکرێتە سەر ئێران
- ئامۆژگاریی ئێران بۆ چوارچێوەى هەماهەنگى: جارێکى دیکە پرسیار لە سەدر بکەن لەبارەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
- زریانى “دانیال”.. هەزاران کەس لە لیبیا گیانیان لەدەستداوە و دۆخى مرۆیی لە دەست دەرچووە
قودسى عەرەبى
- ئێران پێداگرە کە دەبێت لەم مانگەدا حزبە کوردییەکانى رۆژهەڵات چەک بکرێن
- ریاز و نیودەلهى 50 رێککەوتن لە بوارە جیاوازەکان واژۆ دەکەن
- ئیسرائیل: ئێرانییەکان فڕۆکەخانەیەکیان لە باشوورى لوبنان دروستکردووە بۆ هێرشکردنە سەرمان
عەرەب
- گڵۆپى سەوزى ئەمریکا لە پشت زیادبوونى هەناردەى نەوتى ئێرانەوەیە
- سعودییە لە رووى دەروونییەوە هاوڵاتییەکانى بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئامادەدەکات
- کوڕەکەى خەلیفە حەفتەر بەنیازە خۆى بۆ هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیی لیبیا کاندید بکات
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- نێچێرڤان بارزانی پابەندى رێککەوتنی تاران و بەغداد لەسەر چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت
- رێبەری کۆماری ئیسلامی دەڵێت، یەکگرتوویی خەڵک و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات لە لایەن دوژمنەوە کراونەتە ئامانج
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەو پارەیەی لە ئاکامی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەستیان کەوتووە، دەتوانن ئەو کاڵایانەی گەمارۆیان نەخراوەتەسەر بکڕن
ئەبرار
- ئۆکراین بانگەشەى دەستبەرداگرتنی دەریای رەش دەکات و روسیاش بێدەنگە
- خامنەیی داوای چارەسەری گیروگرفتەکانی خەڵکی سیستان و بلوچستان لە حکومەت دەکات
- سەرۆکی موساد هەڕەشەی تیرۆرکردنی کاربەدەستانی ئێران دەکات و ئیسرائیل لەو چەکانەی روسیا دەیداتە ئێران نیگەرانە
ئێعتماد
- هادی خامنەیی، برای رێبەری ئێران، رەخنە لە سیاسەتى حکومەت دەگرێت و لادانی مامۆستایانی زانکۆ بەزیانی کۆمەڵگە دەزانێت
- ئاژانسی رویتێرز وردەکاریی رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لەسەر گۆڕینەوەی زیندانییەکانیان ئاشکرا دەکات
- بەرانبەر بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل، سعودیە داوای چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا و درێژەدان بە چالاکییە ناوکییەکانی دەکات
جمهووری ئیسلامی
- مەغریب هاوکاریکردنی ئیسرائیلی بۆ قوربانیانى بومەلەرزەکە رەتکردەوە
- حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان هەم تیرۆریستە و هەم بەرهەمێنەری مادەی هۆشبەرە
- بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داکۆکی لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی دەکات و بۆچوونی رەخنەگران بە بێبایەخ دەزانێت