زووم:
ئەمڕۆ دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا و ئێران لە هەولێر چەندین جموجوڵی دیبلۆماسییان ئەنجامداوە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبوونەوتەوە.
هەریەکە لە ئالينا رۆمانۆوسكى و محهمهد كازم باڵيۆزانى ئهمريكا و ئێران له عێراق سەردانی هەولێریان کرد.
باڵیۆزی ئێران بۆ مەلەفی ئەمنی و باڵیۆزی ئەمریکاش بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم بە بەغداد سەردانی هەولێریان کرد.
باڵیۆزی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبووەوە
یەکێک لە کۆبوونەوەکانی باڵیۆزی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بووە، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانى بە باڵیۆزی ئێرانی راگەیاندووە کە ههرێم پابهندى رێككهوتنى ئهمنى نێوان عێراق و ئێرانه.
لە هەمان کۆبوونەوەدا نێچیرڤان بارزانى گوتویەتی دڵنيايى دەدەن كه ههرگيز رێگه نادهن هيچ ههڕهشهيهكى ئهمنى له ههرێمى كوردستانهوه بۆ سهر ئێران دروست ببێت.
سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا کۆبووەوە
جگە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا کۆبووەوە راگەیاند، ههردوولا جهختيان لەوە کردوەتەوە کە کشێەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن، چونکە بەردەوامبوونی کێشەکان له بهرژهوهنديى وڵاتدا نييه.
هەردوو باڵیۆزەکەی ئێران و ئەمریکا بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە
![]()
لە کۆبوونەوەکەی نێوان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکادا باس لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کراوە، بارزانی دەڵێت، باڵیۆزی ئەمەریكا رای وابووە کە کێشەکانی نێوان هەێم و عێراق لەبارەی بودجە و مووچەوە بە گفتوگۆ و دانووستان چارەسەربکرێن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی بێت، بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێراندا بەهەمان شێوە باسی لە كێشەکانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق کردووە .
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران کۆبوونەوە
لەلایەکی دیکەوە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
باڵیۆزی ئەمریکا سەردانی مەسرور بارزانی کرد
دوای ئەم کۆبوونەوەیە باڵیۆزی ئەمریکاش سەردانی مەسرور بارزانی کرد و بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکوەزیران بێت، مەسرور بارزانی بە باڵیۆزی ئەمریگای گوتووە پێویستە بەغداد هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بدرێت و مافەکانیان پێشێل نەکات.
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی بوو لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا
یەکێکی دیکە لە جومجوڵە دیبلۆماسییەکە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی بوو لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەگەر بە خێرایی نەتوانین بەسەر کێشە نێوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانیش قورستر و ئاڵۆزتر دەبن.
لە هەمان کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی گوتویەتی، ئامادەین لەپێناو بودجە و موچەدا هەنگاوی پێویست بیگرێنەبەر.