39
شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە مەریوان و 35 ئەندامیان دەستگیرکرد و مۆبایل و سەرجەم کەلوپەلەکانیان دەستیبەسەرداگیرا.
دوای چەند کاتژمێرێک، جگە لە سێ ئەندامیان، سەرجەمیان ئازادبوون.