دوای تێپەڕبوونی 22 ساڵ بەسەر هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری سەر ئەمریكا، دوو قوربانی دیکەى هێرشەکە لە رێگەى پشکنینى (DNA)ـیەوە ناسێندرانەوە.
هێرشەکەى 11ـى سێپتەمبەر لە رێگەى تیمێکى رێکخراوى ئەلقاعیدەوە ئەنجامدرا، 19 کەس چوار فڕۆکەى بازرگانى مەدەنیان رفاند، یەکەم فڕۆکە کاتژمێر 8:46 خولەکى بەیانى بەکاتى نیویۆرک خۆى کێشا بە تاوەرى باکورى ناوەندى بازرگانى جیهانى لە نیویۆرک، فرۆکەى دووەم کاتژمێر 9:03 خولەک فڕۆکەى دووەم خۆى کێشا بە تاوەرى باشورى ناوەندى بازرگانى جیهانى لە نیویۆک، دواى نیو کاتژمێرى دیکە فڕۆکەى سێیەم خۆى کێشا بە باڵەخانەى پنتگۆن لە واشنتن، فڕۆکەى چوارەم بە ئامانجەکەى نەگەیشت و تێکششکێندرا.
ئیریک ئادامز، سەرۆكی شارەوانی و نوسینگەی گەورە پزیشكانی توێكارانی نیویۆرک رایگەیاند، تاوەكو ئێستا لە كۆی 2753 قوربانی، توانراوە ناسنامەی 1646 قوربانیان ئاشكرا بكرێن. ئەو دوو كەسەی تازە ناسنامەكەیان ئاشكرا كراوە، هاوسەر بوون.
دەڵێت، “هیواخوازین ناسنامەی قوربانیان ئاشكرا بكرێن، بۆئەوەی ئارامییەک بە كەسوكارەکانیان بدرێت، ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان خستۆتەگەڕ، بۆ ئەوەی تەواوی قوربانیانی سەنتەری بازرگانی بە كەسوكاریان بدرێنەوە”.
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، رەخنەیەكی توند لە دەسەڵاتدران دەگیرێت، كە تاوەكو ئێستا نەیانتوانیوە، ناسنامەی 1104 كەس ئاشكرا بكات، بەشێوەیەک دەستنیشانكردنەكەیان بە خاو و ئازاربەخش وەسف دەکەن، چونكە پێش ئەم دوو قوربانییە لە ساڵى 2021 قوربانییەکى دیکە ناسنامەكەی ئاشكرا كرا.