24
ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى فراکسیۆنى تورکمان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سبەى شاندەکەى پەرلەمانى عێراق دەگاتە کەرکوک و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی چۆڵکردنی بارەگاکان و رووداوەکانى پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان دەکات.
ئەرشەد ساڵحى بە زوومى راگەیاند، ئەو لیژنەیەی دەچێت بۆ کەرکوک نابێت تەنها کارەکانی لە شتی سادەدا کورتبکاتەوە، بەڵکو دەبێت دەست بۆ بابەتە جەوهەرییەکان ببات وەکو دۆسیەی زەوییە کشتوکاڵییەکان کە 50 ساڵە بەکاردەهێنرێت و دروستکردنەوەى هاوسەنگی لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.