29
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بڕیارەکەی دادگای پاریس و ناچارکردنى تورکیا بە پێبژاردنى 1.4 ملیار دۆلار کارتێکی فشارە لەسەر ئەنقەرە بۆ راگرتنى بۆردومانەکان و گرتنەوەى ئاو
- حەلبووسی لیژنەی ئاسایشى پەرلەمانی راسپارد لە رووداوەکانی کەرکوک بکۆڵنەوە
- عێراق و ناتۆ گفتوگۆ لەسەر راهێنانی دەزگا ئەمنییەکان دەکەن
شەرقولئەوسەت
- سوپاى پاسدارانی ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کوردستان دەکات
- سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق بۆ کاتێکی گونجاو دواخراوە
- لوتکەی G20 ناکۆکییەکان تێدەپەڕێنێت
قودسی عەرەبی
- حیزبەکەی بارزانی سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ کەرکوک
- هەسەدە دوای جەنگی لەگەڵ هۆزەکان، پەیکەرى ئەنجومەنی سەربازی و مەدەنی دێرەزوور دادەرێژێتەوە
- ئەو رۆژنامەنووسەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ خێزانی ژینا ئەنجامدابوو دەڵێت، لە زیندان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەرم
زەمان
- جەنگی ژمارەکان لەنێوان بەغداد و هەولێر باڵی بەسەر دۆخەکەدا کێشاوە
- لە هەرێمى کوردستان ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەیە
- دوو گەشتیار لە عێراق دەستگیرکران کە 97 کارتی ئەلیکترۆنیان پێبووە بۆ بە قاچاخبردنی دۆلار
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تایمز
- سەربارى ترس و تۆقاندن لەلایەن ئێرانەوە، هێشتا هیوایەک هەیە بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان لە ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینیدا
- لێکۆڵەرێکی پەرلەمانی بەریتانیا بە تۆمەتى سیخوڕیکردن بۆ چین دەستگیرکرا
- گیانلەدەستدان بەهۆى بومەلەرزەکەی مەغریب زیاتر لە دوو هەزار کەسى تێپەڕاند
واشنتن پۆست
- هێزەکانی رووسیا ئەزموونیان لە هەڵەکانى رابردوو وەرگرتووە و دوای سێ مانگ لە دەستپێکردنی هێرشى پێچەوانەى ئۆکراین، توانیویانە لە شوێنی خۆیاندا بمێننەوە
- پاش گیانلەدەستدانى زیاتر لە دوو هەزار کەس بەهۆى بومەلەرزەکەى مەغریبەوە، تیمەکانی رزگارکردن خەریکە بێهیوادەبن لە گەڕان بەدوای زیندووان لە ژێر داروپەردووەکاندا
- لە لوتکەی G20دا جۆ بایدن پرۆژەیەک رادەگەیەنێت کە لەرێگەی رێرەوێکەوە هیندستان بە ئەمریکاوە دەبەستێتەوە
سەندەی چاینە مۆرنین پۆست
- شی جینپینگی سەرۆکی چین دەستپێکردنى سەردەمێکی تازەى پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکور بەرزدەنرخێنێت
- بەهۆی مەترسی داڕمانی زەوییەوە، بەشێک لە دانیشتووانى ناوچەیەکی دەوڵەمەندی هۆنک کۆنگ ماڵەکانیان چۆڵدەکەن
- کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و کەنەدا بە هاوبەشی لە گەرووی تایوان مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدەدەن
عەرەب نیوز
- سعودییە رێککەوتنێک واژۆدەکات کە تایبەتە بە دروستکردنی رێڕەوێک لەنێوان هیندستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا
- سعودییە سەرەخۆشی لە پاشای مەغریب دەکات بە بۆنەی رووداوی بومەلەرزەکەوە
- بەهۆی سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە کامپی فەلەستینییەکان لە لوبنان سێ کەس کوژران
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- یاسای باڵاپۆشی لە ئێران لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنى شارەزایانی رێبەری لە هاتووچۆدایە
- پەرەسەندنى ناکۆکییەکانى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، ئێرانی لە نزیکبوونەوەی ئیسرائیل لە سنوورەکانی ترساندووە
- قەیرانی مەعنەوییات لە ئێران رۆژ لەدواى رۆژ قوڵتر و بەهاکان کەمڕەنگتر دەبنەوە
ئەبرار
- ئەندامێکى پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بۆ شەفافییەت و چاکسازی لە کاروباری حکومەت، پەرلەمان دەبێت لە خۆیەوە دەستپێبکات
- شازادە محەمەد بن سەلمان لە کۆمپانیاکانی زاواکەی دۆنالد ترەمپدا سەرمایەگوزاری دەکات
- جموجۆڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ناتوانێت ئیسرائیل لە قەیرانە نێوخۆییەکانی رزگاربکات
کەیهان
- ریفۆرمخوازەکانی ئێران بە پێچەوانەوە باسى سەرکەوتنە ئابوورییەکانی حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن
- سەرۆککۆماری ئێران لە دیدارى لەگەڵ سەرۆکوەزیران ئەرمینیا گوتی “گۆڕینی جیۆپۆلەتیک و سنوورەکانی ناوچەکە بۆ ئێمە هێڵی سوورە”
- ئۆکراین بۆ بەشداریکردن لە شەڕ، رێگە لە هەڵاتنى ژنان لە وڵات دەگرێت
جمهوری ئیسلامی
- ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت “سەرۆککۆمار لە دەرکردنی مامۆستایانی زانکۆ و کۆچکردنیان بەرەو هەندەران بەرپرسیارە”
- بومەلەرزەکەی مەغریب دووەمین گەورەترین بومەلەرزەی سەدەیە و جیا لە زیانی زۆری گیانی، تیایدا زۆرترین شوێنەواری مێژوویی لەنێوچوون
- تەنها لە ساڵى رابردوودا چوار هەزار ناوەندی تەندروستی بێموڵەت لە ئێران داخراون