64
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی هەوڵەکانی چرکردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کەرکوک
- حکومەتی ناوەند ئیلتیزامی ئەخلاقی خۆی بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێم دوپاتدەکاتەوە
- ئەکادیمیەکان داوای ئەنجامدانی دیالۆگی کورد و عەرەب دەکەن
شەرقولئەوسەت
- نێوەندگیری دەکرێت بۆ نەتەقینەوەی دۆخی کەرکوک
- کەرکوک بووە هۆی دروستبوونی مشتومڕ لە نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر دۆسیەی دارایی
- خۆپیشادانەکانی سوەیدا لە سوریا تاوەکو بێت فراوان دەبێت و پێی نایە رۆژی بیستەم
قودسی عەرەبی
- ئەمریکا فشار دەکات بۆ کۆتایی هێنانی ناکۆکی نێوان هێزە کوردییەکان و هۆزە عەرەبەکان لە سوریا
- بەغداد هەڵوێستی توندتر دەبێت بەرامبەر هەولێر و دەڵێت، قەرزەکانی هەرێم سێ هێندەی پشکەکەیەتی لە بودجە
- زیاد لە %12ی خەڵکی عێراق نەخوێندەوارن
زەمان
- ترس هەیە گرژی بکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد
- دهۆک و موسەنا لە لیستی پێشەوەی ئەو پارێزگایانەن کە زۆرترین نەخوێندەواریان تێدایە
- روسیا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە پەرەپێدانی پرۆگرامی بایۆلۆجی لە چەند وڵاتێک، لە نێویاندا عێراق
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی خەرجکردنی پارە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، بانکی ئینگلتەرا تواناکانی لاوازبووە و بووەتە هۆی هەڵاوسان لە بەریتانیادا
- زیاتر لە 100 خێزانی بەریتانی ناوی خۆیان نوسیوە بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە بەهۆی ئەوەی باوباپیرانیان لە رابردوودا بە کۆیلە کراون
- ئۆکراین رەخنە لە ئێلۆن مەسک دەگرێت بەهۆی ئەوەی رێگەی نەداوە سوپای ئۆکراین لە ئۆپراسیۆنێکیدا ئینتەرنێتی ستارلینک بەکاربهێنێت
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی بارانی بەخوڕ، کە زیاتر لە سەدەیەکە هاوشێوەی نەبووە، شاری هۆنگ کۆنگی چین ئیفلیج بووە
- باڵانترین نوێنەری یەکێتی ئەوروپا سەردانی چین دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی ئەجێندای لوتکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و چین
- کۆریای باکور یادی دامەزراندنی دەکاتەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و روسیادا بەهێزدەکات
واشنتن پۆست
- چین دەیەوێت لە رێگەی دامەزراندنی کەسانی بەهرەمەندی سەربازیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، کەرتی سەربازیی خۆی بەرەوپێشبەرێت
- هەزاران خێزانی ئەمریکی خەریکە خزمەتگوزاریی چاودێریی منداڵەکانیان لەدەستدەدەن بەهۆی ئەوەی سەنتەرەکانی چاودێریی لە بێپارەییدا دادەخرێن
- تاوەکو 14ی ئەم مانگە ئەمریکا بڕیاردەدات هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ میسر بەردەوام بێت یان نا
ژاپۆن تایمز
- کێبڕکێی نێوان چین و ئەمریکا حوکمی گفتوگۆکانی دامەزراوەی وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات
- گۆڕاوێکی تازەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ نۆیەم شەپۆلی ڤایرۆسەکە لە ژاپۆن دۆزرایەوە
- وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بۆ یەکەمجار لەدوای دەستپێکردنی شەڕەوە سەردانی ئۆکراین دەکات
رۆژنامە فارسییەکان
جمهووری ئیسلامی
- راگەیەندراوی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی و ژاپۆن لەسەر سێ دوورگەی کەنداو ناڕەزایەتیی ئێرانی لێکەوتەوە
- کۆنگرێس لە رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی تاران تووڕەیە
- نوێنەرانی پەرلەمانی ئۆردۆن داوای دەرکردنی باڵوێزی ئیسرائیل لە وڵاتەکەیان دەکەن
ئەبرار
- ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ئێران لە دۆخێکی مەترسیداردایە
- کۆماریخوازان لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر داواکەیان بۆ لێپرسینەوە لە بایدەن سوورن
- بیرکردنەوەی بناژۆخوازانی رادیکاڵ لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی زیان بە حکومەت دەگەیەنێت و بەرەو داخرانی زیاتری دەبات
شەرق
- چۆماوەکانی ئێران وشک دەبن و وەزیری وزەی وڵاتەکە نیگەرانی ئەوەیە زەوییەکانیان بە ناوی چ کەسانێکەوە تاپۆ دەکرێن
- گەورەترین کۆبوونەوە شیعییەکانی جیهان کۆتاییهات و زیاتر لە 22 میلیۆن شیعە بەشدارى رێوڕەسمەکانی ئەربەعین بوون
- تورکیە و یۆنان بەبێ هیچ پێشمەرجێک هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان دەدەن
کەیهان
- لە فەرەنسا ئیزنی مۆڵەتى چوونە قوتابخانە بە کچانى موسڵمان نادرێت
- خامنەیی بە پێداهەڵگوتن بە حکومەتەکەی گوتی: “بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن، زۆرمان نەماوە”
- گەورەترین بانکی رووسیا بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئێران، هاوکاریی ئەم وڵاتە دەکات