نرخی برنج لە مانگی ئابدا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا دوای ئەوەی هیندستان هەناردەکردنی برنجی سنووردارکرد، ئەوەش بەپێی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو).
لە بەرامبەردا، نرخی ماددە خۆراکییەکان بە شێوەیەکی گشتی لە جیهاندا دابەزی، ئەوەش بەهۆی هەرزانبوونی نرخی دانەوێڵە و زەیتی رووەکی و شیرەمەنییەکان.
رێکخراوی فاو لە راپۆرتی مانگانەیدا دەڵێت، لە مانگی ئابدا نرخی برنج بە ڕێژەی 9.8% بەرزبووەتەوە بەراورد بە مانگی حوزەیران، ئەوەش بەهۆی سنووردارکردنی هەناردەی برنج لەلایەن هیندستانەوە کە گەورەترین هەناردەکاریەتی.
برنج خۆراکێکی سەرەکییە لە جیهان و لەدوای پەتای کۆرۆناوە و چڕبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و زۆربوونی وشکەساڵی، نرخەکەی زیادی کرد.
تەموزی رابردوو، هیندستان قەدەغەی خستەسەر هەناردەرکردنی برنجی نابەسمەتی بۆ راگرتنی هاوسەنگی و هەڵئاوسانی برنج لە ناوخۆدا و دابەزاندنی نرخەکەی، ئەوەش بەپێی وەزارەتی کاروباری بەکارهێنان و خواردنی هیندستان.
زیاتر بخوێنەرەوە: بڕیارێکی هیندستان نرخی برنج لە جیهاندا بەرزدەکاتەوە