68
رۆژنامە عەرەبییەکان
قودسی عەرەبی
- هەولێر پەنا بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبات تا هاوکاری بکەن لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانی
- مەترسی زۆربوونی شەپۆلەکانی کۆچکردن هەیە لە سوریاوە بۆ لوبنان
- بورهان: بەمزوانە جەنگ لە سودان کۆتایی دێت و ئاشتی دەگەڕێتەوە
عەرەبی جەدید
- هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ ناڕەزایەتی جەماوەری چانسی بەرزی بەشداری کەمدەکاتەوە
- کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەیرزوور لەلایەن هەسەدەوە مانای ئارامی تەواوەتی نییە بەهۆی هێرشی بەردەوامی هۆزە عەرەبەکانەوە
- مۆسکۆ سوورە لەسەر بەردەوامی کارەکانی گروپی ڤاگنەر لە ئەفریقا
ئەلعەرەب
- خەمیس خەنجەر دەیەوێت خۆی وەک نێوەندگیر ببینێت لەنێوان هەولێر و بەغدا لەبارەى دۆخی کەرکوک
- قەیران و ئاڵۆزی لەنێوان سعودیە و قەتەر لە ئاسۆدایە بەهۆی گواستنەوەی پەخشی یارییەکان
- پەرلەمانتارانی کوەیت هەڕەشەی خستنی حکومەت دەکەن بەهۆی پڕۆژەیاسای پێشبینیکراوی باجەوە
شەرقئەوسەت
- هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی دۆخی دەیرزوور
- کەرتی نانەوتی جڵەوی گەشەی ئابوری سعودیەی گرتووە و 6.1% زیادی کردووە
- خاوبوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هیوای واشنتنی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی زیادکردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بەریتانیا لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ هیندستان رەتیکردەوە ڤیزەی کاری زیاتر بداتە خەڵکی ئەو وڵاتە
- ئەو کەسەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران زیندانیکرا و دواتر لە لەندەن هەڵهات، پێدەچێت هاوکاری کرابێت
- دۆزینەوەیەکی زانستی پەرە بە گورچیلەی بەراز دەدات تاوەکو بۆ مرۆڤ دابنرێت بۆئەوەی قەیرانی کەمیی گورچیلە چارەسەر بکات
چاینە دەیلی
- ئوسترالیا داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین دەکات
- چین داوا لە ئەمریکا دەکات لێخۆشبوون لە باجی سەر کاڵا چینییەکان زیاتر بکات
- کازاخستان: پڕۆژەی رێگای ئاوریشیمی چین سوود بە هەموو ئەو وڵاتانە دەگەیەنێت کە بەشدار دەبن
واشنتن پۆست
- ترەمپ لە دادگاییەکانیدا هەوڵی داوە تۆمەتی بێبنەما ئاڕاستەی بایدن بکات
- سەرباری خۆشەویستی لەناو خەڵک، ئاڵنگارییەکانی بەردەم شا چارڵزی سێیەم لە بەریتانیا زیادی کردووە
- یەکێک لە هاوپەیمانەکانی یەڤگینی پریکۆژین: هیچ کەسێک لە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەیدا رزگاری نەبووە
عەرەب نیوز
- لوبنان هۆشداری دا لە زیادبوونی کۆچبەرانی سوری بۆناو وڵاتەکەی
- کۆمپانیایەکی نەوتیی یۆنان بەهۆی گواستنەوەی نەوتی ئێران بە بڕی چوار ملیۆن دۆلار سزا دراوە
- شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەیرزوو مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش زیاتر دەکات