زووم، ئاژانسەکان
نرخى نەوت چەند رۆژێکە رووى لە بەرزبوونەوەیە، ئەمڕۆ نەوتى برێنت 91 دۆلارى تێپەڕاندووە، پێشبینی بەرزبوونەوەى زیاتریسی لێدەکرێت، ئەوەش بەهۆى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوەت.
بانکی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس، پێشبینی دەکات، لە ئەگەری بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و روسیا، نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا بۆ 107 دۆلار بەرزبێتەوە.
درێژکردنەوەى ماوەى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى سعودیە و روسیا بۆ سێ مانگی دیکە بە هۆکارى بەزبوونەوەى نرخى نەوت دادەنرێت، کە 91 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەى 10 مانگى رابردوودا.
بانکی گۆڵد ساکس، پێشتر پێشبینی کردبوو کە نرخی نەوت لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە 86 دۆلار و لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا دەگاتە 93 دۆلار، بەڵام ئێستا بانکەکە دەڵێت دوو هۆکار هەن کە بەهۆیانەوە نرخی نەوت لە پێشبینییەکانی پێشووی زیاتر بەرزبێتەوە.
بانکەکە دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سعودیە 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمتر بەرهەم بهێنێت لەوەی کە پێشتر پێشبینی کراوە، بە تەنها ئەم بڕیارە نرخی نەوت دوو دۆلار بەرزدەکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە ئەگەر ئۆپێک پلەس بەردەوامبێت لە درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوا نرخەکان زیاتر لە پێشبینییەکانی بەرزتردەبنەوە.
لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو ماوەیەی کە تێیدا بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکرێتەوە نرخی نەوت بۆ 107 دۆلار لە ساڵی داهاتوودا بەرزبێتەوە.