36
رۆژنامە عەرەبییەکان
زەمان
- سووریا: شەڕ لە دەیرەزوور وەستا و میحوەری مینبەجیش گڕ دەگرێت
- بلینکین بە هاوکاری یەک ملیار دۆلارەوە لە ئۆکراینە.. ١٦ کەسیش بەهۆی بۆردومانی رووسیاوە کوژران
- 2023 گەرمترین ساڵ بوو لە مێژوودا.گۆتیرێش: داڕمانی کەشوهەوا دەستیپێکرد
قودس
- تاوەکو ئەردۆغان سەردانی عێراق نەکات هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێ ناکاتەوە
- عێراق: 22 ملیۆن کەس لە یادی “ئەربەعین”دا سەردانی کەربەلایان کردووە.. سودانی سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات
- سزای ئەمریکا بۆ سەر براکای “حمێدتی” بەهۆی رۆڵی لە کۆمەڵکوژییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی
شەرقولئەوسەت
- سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- ئەنتۆنی گۆتیرێش: دارووخانی کەشوهەوا دەستیپێکرد
- ئیسرائیل هەڕەشەی داخستنی قوتابخانەکانی قودس دەکات
عەرەب
- ئێران گوێنادات بە سعودییە و هەڕەشە لە ئەردەن دەکات
- سوپای سودان جیاوازی ناکات لە نێوان خەڵکی مەدەنی و سەربازەکاندا.
- فشارە داراییەکان پاڵ بە قاهیرە دەنێت بۆ فراوانکردنی قەرزەکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- تیرۆریستێکی گومانلێکراو لە زیندانێکی لەندەن خۆی بەژێر بارهەڵگرێکدا هەڵدەواسێت و رادەکات، ئەمەش ئاسایشی زیندانەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە
- لەگەڵ بەڕێوەچونی لوتکەی G20 لە وڵاتەکەیدا، ناریندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستان رەخنە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت بەهۆی ئەوەی شکستیانهێناوە لە روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک ئامێرە مۆدێرنەکانی تەکنەلۆژیا لەنێو ماڵەکانماندا سیخوڕیمان بەسەردا دەکەن و زانیاری زۆرمان لەبارەوە کۆدەکەنەوە
ژاپۆن تایمز
- ئەو تۆمەتبارەی کە لە مانگی نیساندا هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانیدا، دادگایی کرا و تۆمەتەکەی بەسەردا ساغکرایەوە
- لەدوای ناکۆکییەکانیان لەسەر بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ناو دەریا، چین و ژاپۆن یەکەم گفتوگۆیان ئەنجامدا
- ئەمریکا لەڕێگەی ستراتیژێکی درۆنی توندی سەربەخۆوە بەرەنگاری چین دەبێتەوە لە دورگەی تایواندا
واشنتن پۆست
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی پێشوی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە و هەڵکۆڵینی 4 ملیۆن هێکتار زەوی لە جەمسەری باکوری گۆی زەوی لە ویلایەتی ئەلاسکای وڵاتەکەی قەدەغەدەکات
- بەگوێرەی چەند دۆزینەوەیەک، پاکستان چەقی ئەو مەترسییە تەندروستییانەیە کە بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە روبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە
- ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنی یەک ملیار دۆلار هاوکاری دیکە بە ئۆکراین دەدات
عەرەب نیوز
- سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند تێڕوانینیان بۆ ئابووری سعودیە ئەرێنییە و دۆخی دارایی وڵاتەکە بەهێزە
- بەهۆی روخانی باڵەخانەیەکی دیکە لە میسر چوار کەس گیانیان لەدەستدا
- بەهۆی هێرشێکی روسیا بۆ سەر مارکێتێکی ئۆکراین دوێنێ ئێوارە 17 کەس کوژران