27
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقئەوسەت
- فەرماندەی هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە سودان: ئەوەی جەنگی دەستپێکرد کۆتایشی پێ دەهێنێت
- ژاپۆن 90% پشت بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستێت
- ئەمریکا نیگەرانە لە بڵاوبوونەوەی ڤاگنەر لە ئەفریقا
قودسی عەرەبی
- عێراق داوا لە هۆڵەندا دەکات لە لیستی وڵاتانی “زۆر مەترسیدار” بسڕێتەوە
- سەرۆکی میسر هۆشداری دەدات لە ئەنجامدانی شۆڕش و زۆری لەدایکبوون
- بڕیارە 2025 یەکەم هەڵبژاردنی دوای کودەتا لە میانمار ئەنجام بدرێت
ئەلعەرەب
- بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەى عەبدوڵاخور ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و کوەیتی زیندووکردەوە
- پەرلەمانی کوەیت دژی حکومەت دەوەستێتەوە: نا بۆ چاودێری سەر ئینتەرنێت
- سوریا تۆپێکی ئاگرە لە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا
عەرەبی ئەلجەدید
- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق؛ ژنێکی ئاسنین حوکمی بەغداد دەکات
- بڕیارێکی ئیسرائیلی کەرتی پیشەسازی لە غەزە پەکخستووە و بێکاری زیادکردووە
- روسیا پشت بە کۆریای باکور دەبەستێت بۆ پڕکردنەوەی کەمیی چەک و تەقەمەنی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- ئەنجومەنی شاری بێرمینگهامی بەریتانیا وەک گەورەترین دەسەڵاتی خۆجێیی لە ئەوروپا موفلیسبوونی خۆی راگەیاند، بەهۆی نەمانی پارەی کاش
- بەگوێرەی گەورەترین توێژینەوە، لەساڵی 1990ەوە نەخۆشی شێرپەنجە بەرێژەی %80 لەو کەسانەدا زیادیکردووە کە لەخوار تەمەنی 50 ساڵییەوەن
- دوای تێکشکانی بەلەمەکەیان لەلایەن قرشێکەوە، سێ هاوڵاتی لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئوستراڵیا رزگارکران
واشنتن پۆست
- لە زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بیمەی خزمەتگوزاریی سەلامەتی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی بەرچاو و لە هەندێک ویلایەت دوو هێندە بەرزبووەتەوە
- یەکێک لە پلانداڕێژەرانی هێرشەکەی لایەنگرانی ترەمپ بۆسەر کاپیتۆل هۆڵ لە ساڵی 2021 بە 22 ساڵ زیندانیی سزادرا
- بەهۆی ترس لە موشەکەکانی روسیا، لە شاری خارکێڤی ئۆکراین خوێندکاران لەژێر زەویدا دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندن کرد
ژاپۆن تایمز
- کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریاى باکور بۆ رێککەوتتنامەیەک لەبواری چەکدا سەردانی روسیا دەکات
- تۆمەتبارێک لە ژاپۆن دانی بەوەدانا بە ئەنقەست ئاگریی لە باڵەخانەیەک بەرداوە کە لە ساڵی 2019 بووە هۆی گیانلەدەستدانی 36 کەس
- دوای بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ نێو دەریا و قەدەغەی هاوردەی ماسی ژاپۆن لەلایەن چینەوە، تۆکیۆ وەک فشارێک بۆسەر چین بودجەی پیشەسازیی ماسی زیاد دەکات
عەرەب نیوز
- هاوڵاتیانی کوردی عێراقی لەدژی پێنەدانی موچەکانیان لەلایەن بەغداوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
- دوای درێژکردنەوەی ماوەی کەمیی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و روسیاوە، نرخی نەوت گەیشتە سەروی 90 دۆلار
- بەهۆی ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی لوبنان کەسێک داویکردووە لەپێشدا نەخۆشەکەی ئەوان چارەسەر بکرێت و کەسێکی دیکەش ویستویەتی پارە نەدات، تەقەیان لە نەخۆشخانەکە کردووە