42
شەرقولئەوست
- جەختکردنەوە لەسەر نەگۆڕەکان و رەتکردنەوەی دەستێوەردانەکان..لوتکەی داهاتووی عەرەبی لە ریاز دەبێت
- ئەمریکا ترسەکانی زیاد دەبێت بەرامبەر ئەگەری بەکارهێنانی چەکى ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە
- بنیامین نەتەنیاهۆ لە رێگەی گەڕانەوەیە، بە حکومەتێکی بەهێزەوە
سەباح
- لوتکەی عەرەبی پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات
- وەزارەتی نەوتی عێراقی ئامادەیە بۆ دابینکردنی موشتەقاتی نەوت لە وەرزی زستاندا
- داوایەکی پەرلەمانی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی قەزاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق
زەمان
- بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی پارەی خزمە نزیکەکانی تۆمەتبارانی دۆسێی پارەی بارمتەی دەستەی باج
- بەغداد دووبارە پشتگیری لە دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینی دەکاتەوە، لەگەڵ داواکردنی باشبوونی بارودۆخى پێنج دەوڵەت
- فڕۆکەخانەی کەرکوک ئەمڕۆ یەکەم گەشتی بۆ ئیستەنبوڵ دەستپێدەکات
قودسی عەرەبی
- کۆتایی لوتکەی عەرەبی، پابەندبوون بە دەستپێشخەری ئاشتی و بانگەوازێک بۆ لێپرسینەوە لە ئیسرائیل
- سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە رادەگەیەنێت
- ئەمریکا گرەنتی داوە بە لوبنان، لەکاتی سەرکەوتنی نەتەنیاهۆ رێککەوتننامەی دیاریکردنی سنور بەردەوام دەبێت