38
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
واشنتن پۆست
- ئابوری چین رووی لە دابەزینە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکی زۆر کەمیان لەسەر جیهان هەبێت و گەشەسەندنی ئابوری جیهانی سەقامگیربێت
- وەزیری بەرگریی ئۆکراین لەپۆستەکەی دورخرایەوە و زێلێنسکی کەسێک لە کەمینەی دورگەی کریمیا دەکاتە شوێنگرەوەی
- بەهۆی ئاگرە گەورەکانی ئەم هاوینەوە دارستانە پاکیزەکان لە ئێستادا دیمەنی مانگ دەدەن
تایمز
- لەگەڵ بەردەستبوونی دەرزی دابەزاندنی کێش لە بەریتانیا هۆشداریی دەدەرێت لە فرۆشتنی دەرزییەکە لە رێگەی ئۆنلاین و بەبێ رەچەتەی پزیشکی
- حکومەتەکەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا تۆمەتباردەکرێت کە کێشەی کۆنکرێتی مەترسیدار و زیانلێکەوتووی قوتابخانەکانیان پینەکردووە
- کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور پلانی هەیە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لەبارەی چەک بۆ شەڕی ئۆکراینەوە کۆببێتەوە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- سەرۆکی چین بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هیندستان بەشداری لە لوتکەی G20 ناکات و لەبری خۆی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لی چیانگ دەنێرێت
- بەهۆی بەردەوامی زریانی ساوۆلا لە چین، قوتابخانەکانی هەرێمی هۆنگ کۆنگ بەشێوەیەکی رێکوپێک دەست بە ساڵی نوێی خوێندن ناکەنەوە
- هۆنگ کۆنگ بەنیازە بۆ کاری هەماهەنگیی لەکەرتی بانکیدا میوانداریی ئیمارات و سعودیە بکات
عەرەب نیوز
- هێزە کوردییەکانی سوریا سەربازەکانیان بۆ دامرکاندنەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی سوریا رەوانە دەکەن
- دوای شەش مانگ لە گەشتەکەی بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی، سوڵتان نەیادی کەشتیوانی ئیماراتی گەڕایەوە سەرزەوی
- بەهۆی سەردانەکەی ئەردۆگان بۆلای پوتینی سەرۆکی روسیا هیوایەک بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی دانەوێڵە هاتووەتە ئاراوە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- ئێران چاوەڕوانی گوتوێژەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ناوکی نابێت و کارلەسەر پووچەڵکردنەوەی کاریگەریی گەمارۆکان دەکات
- بەرەنگاریی خەڵکی وڵاتانی ئەفریقیا دژ بە داگیرکاری، نیشانەی وریابوونیانە
- هێزەکانی سوپای ئۆکراین کەمبوونەتەوە و حکومەت ناچارە لە نەخۆشەکان کەڵک وەربگرێت
ئەبرار
- سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت ئاساییبوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی دەستێوەردانی هەندێک لایەن لە وڵاتەکەی
- هەر مامۆستایەکی زانکۆ باوەڕی بە بەهاکانی کۆماری ئیسلامی نەبێت، موچەی پێ نادرێت
- شەپۆلی کۆچی ئێرانییەکان بۆ دەرەوەی وڵات، فڕۆکەوانەکانیشی گرتەوە
قودس
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بۆ ئاوابوونی رێککەوتنی ناوکی، سیناریۆی ئامادەمان هەیە
- لەسەر رێککەوتنی ناوکی ئێران، ئەمریکا ئیمتیازی بەم وڵاتە داوە و ئەوروپییەکان هاندەر بوون
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بەبێ بەشداریی خەڵک بە هەڵەیەکی قەرەبوونەکراو دەزانێت
جمهووری ئیسلامی
- باڵویزی پێشووی ئێران لە ئەڵمانیا بۆ دەربازبوونی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەم دۆخە، بووژانەوەی رێککەوتنی ناوکی بە پێویست دەزانێت
- 20 هەزار کەس لە خەڵکی ئۆکراین بەهۆی هێڕشەکانی روسیاوە کەمئەندام بوون
- سەرۆککۆماری ئیران و باڵیۆزى تازەی سعودیە لە تاران کۆبوونەوە و باسیان لە پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان وڵاتەکانیان کرد
رۆژنامە عەرەبییەکان
قودس
- هەولێر: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی مەهزەلەیە
- پوتین دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان: دوای هەڵگرتنی سزاکان لەسەر هەناردەکردنی رووسیا رێککەوتنی دانەوێڵە دەگێرینەوە
- سوریا: شەڕ و پێکدادانەکان لەنیوان کوردەکان و عەرەبەکانی دێرەزوور 71 کوژراوی لێدەکەوێتەوە
شەرقولئەوسەت
هەسەدە کۆنترۆڵی شار و ناوچەکانی دێرەزوور دەکاتەوە
ئێران 500 رۆژە دیبلۆماتکارێکی ئەوروپی دەستبەسەرکردووە
نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یەک ملیار دۆلار بۆ سودان دەکات
زەمان
- ئەردۆغان پێشنیازی جێگرەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە رەتدەکاتەوە.. پوتین بارکردنی گەنم بەخۆڕای بۆ شەش وڵاتی ئەفریقا
- بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ژنێک منداڵەکەی فرێدەداتە رووباری دیجلەوە
- سوپای بەحرەین درۆنێک دەخاتە خوارەوە کە دەیویست ماددەی هۆشبەر بگوازێتەوە
عەرەب
عەبدولفەتاح بورهان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت وەک سەرۆکی سودان دیاری بکریت
نزیکبوونەوەی ئیسپانیا لە مەغریب هەنگاوێکی ستراتیژییە و گەڕانەوەی نییە
هەسەدە گرەو لەسەر ئەوەدەکات بە هێزی سەربازی دەتوانێت کۆتایی بە گرژییەکانی دێرەزوور بهێنێت