شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو 500 ملیار دینارەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى لەسەرداوە بۆ هەرێمى بنێرێت بەشى موچە ناکات.
پێشەوا هەورامى، گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، حکومەتى عێراق سیاسەتى برسیکردن بەرامبەر هاوڵاتیانى هەرێم جێبەجێدەکات.
پاشان ئاوات شێج جەناب، وەزیرى دارایی هەرێم قسەى کرد و گوتى، دانوستانەکانمان لەگەڵ بەغداد ئەنجامى ئەوتۆى نەبوو، حکومەتى فیدراڵى مافە داراییەکانى هەرێمى کوردستان پێشێل دەکات.
هاوکات ئامانج رەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، داوامانکردووە حکومەتى فیدراڵى هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق موچەى هەرێمى کوردستان بنێردرێت و جیای بکاتەوە لە خەرجییەکانى دیکە، کە سودانى ئەو دەسەڵاتەى هەیە.
پاشان کەمال محەمەد، وەزیرى سامانە سروشتییەکان باسی کێشەکانى پەیوەست بە نەوتى کرد، دواى ئەویش ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند، یاساى بودجە یاسایەکى خراپە، بەڵام لەو خراپتر تێگەیشتنى وەزارەتى داراییە بۆ یاساکە.