جەنگى روسیا و ئۆکراین 500 رۆژى تێپەڕاندووە، هەردوو وڵات مکوڕن لە سازشنەکردن بۆ یەکدى، ئەمریکا و وڵاتانى دیکەى رۆژئاوا بەدرێژى ئەو ماوەیە دەیان ملیار دۆلاریان لە جەنگەکەدا خەرجکردووە.
ئەمریکا لە لوتکەى ئەو وڵاتانەدایەکە کە هاوکاری زۆرى ئۆکراینى کردووە و وەک هاوبەشی سەربازی ئۆکراین دەبینرێت.
ئەمریکا
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆی هاوکاریە سەربازییەکانی وڵاتەکە بۆ ئۆکراین لە ماوەی جەنگدا 41 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارى تێپەڕاندووە.
هاوکاریەکان بریتی بوون لە:
زیاتر لە دوو هەزار سیستمی دژە مووشەکی “ستینگەر”
زیاتر لە 80 هەزار سیستمی دژە زرێپۆش
زیاتر لە 250 تۆپهاوێژی هاوتزێر
31 تانکی ئەبرامز
8 سیستمی بەرگری ئاسمانی ناسامز
20 هێلیکۆپتەری MI-17
سیستمی پاتریۆت
186 زرێپۆشی برادلی
سیستمی ئاسمانی هۆک
20 سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەڤەنگەر
لەگەڵ چەندین جۆری چەکی جیاواز و سیستمی بەرگری دیکە
یەکێتی ئەوروپا
دواى ئەمریکا یەکێتی ئەوروپا زۆرترین هاوکارى سەربازى ئۆکراینى کردووە، کە بڕەکەى 15 ملیار یۆرۆیە.
بەریتانیا
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاش بە بڕی 6 ملیار و 500 ملیۆن پاوەند هاوکاری سەربازی ئۆکراینی کردووە.
ئەڵمانیا
ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لەسەرەتاوە دژی ئەوە بوو ئۆکراین بە چەکی قورس پڕچەک بکرێت، بەڵام دواتر کەوتە ژێر فشاری هاوپەیمانان و ئەویش بە بڕی 5 ملیار 400 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری سەربازی ئۆکراینی کردووە.
فەڕەنسا
فەڕەنسا بڕی هاوکاریە سەربازییەکانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام هەندێک لە رێککەوتنەکان ئاشکرا کراون وەک 6 تانکی TRF155
سیستمی بەرگری مووشەکی زەمینی کروتاڵ و سامپ/تی
دوو یەکەی موشەکهاوێژی LAU
سیستمی بەرگری میستراڵ
سیستمی دژە تانکی میلان
چەندین چەک و سیستمی بەرگری جۆراو جۆر
کەنەدا
کەنەداش هاوکاری سەربازی بە بڕی 748 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئۆکراین کردووە.
پۆڵەندا
پۆڵەندا، بە بڕی 3 ملیار یۆرۆ هاوکارى ئۆکراینی کردووە.
هۆڵەندا
هۆڵەندا، بە بڕی ملیارێک و 900 ملیۆن دۆلار هاوکارى ئۆکراینى کردووە.
دانیمارک
دانیمارک، بە بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن یۆرۆ هاوکارى ئۆکراینی کردووە.
ئیتاڵیا
بە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ هاوکارى ئۆکراینى کردووە.
فنلەندا
فنلەندا، بە بڕی ملیارێک و 200 ملیۆن یۆرۆ هاوکارى ئۆکراین کردووە.
ئیستۆنیا
ئیستۆنیا، هاوکاری سەربازی بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئۆکراین کردووە
نەرویج
نەرویج، بە بڕی 300 ملیۆن دۆلار هاوکارى ئۆکراینى کردووە
سوید
سویدیش، بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار هاوکارى ئۆکراینى کردووە.