104
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا نێوەندگیری دەکات لە رۆژهەڵاتی سوریا
- کوردەکان لەبارەی کەرکوک دابەشبوون
- سوپای پاسداران هۆشداریدەدات لە هێرشی ئەلکترۆنی لە ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینى
قودسی عەرەبی
- کەرکوک لە جەنگێکی ناوخۆ دەرباز بوو
- روبەڕوبوونەوەی کورد و هۆزە عەرەبەکان پەلی کێشاوە بۆ گوندەکانى حەسەکە و رەققە و حەلەب
- داوای ئارامبوونەوەی دۆخی کەرکوک دەکرێت، ئەیاد عەلاوی پێشنیاز دەکات هەڵبژاردن لەو پارێزگایە دوابخرێت
عەرەب
- خواستی پارتی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک سەری نەگرت
- دەستی تورکیا وەک سوتەمەنی کاردەکات لەنێوان هۆزە عەرەبەکان و هەسەدە
- عێراقییەکان پرۆژەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئێران وەک ئیستیفزاز دەبینن
عەرەبی جەدید
- کەرکوک گەڕاوەتەوە چوارگۆشەی پێکدادان
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتۆتە سەر خەت و دەیەوێت جەنگی نێوان هەسەدە و هۆزە عەرەبەکان کۆتایی بێت
- ئەردۆغان و پوتین گفتوگۆ دەکەن لەسەر دەستپێکردنەوەی رێککەوتننامەی هەناردەی گەنم
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- سەدان قوتابخانە لە بەریتانیا هێشتا بە داخراوی ماونەتەوە بەهۆی ئەوەی خراپی کوالیتی کۆنکرێتەکانیان مەترسی روخانی دروستکردووە
- پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا خەریکە دەگاتە 900 کەس لە رۆژێکدا و رۆژی شەممە زیاتر لە 800 کەس پەڕیونەتەوە، کە زۆرترین ژمارەیە لەمساڵدا
- بەشی تەندروستی دەروونی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا شکستیهێناوە و لە پێنج کەس تەنها یەکێکیان پێیان وایە کەرتەکە کارەکانی باش بەڕێوە دەبات
چاینە دەیلی
- هەنگاوەکانی چین بۆ کرانەوەی وڵاتەکەی بەڕوی کۆمپانیا بیانییەکان، متمانەی بازاڕەکانی وڵاتەکەی لای ئەو کۆمپانیایانە زیاترکردووە
- شارەزایانی سیاسەتی بیانی چین پێیانوایە هێشتا بۆشاییەک هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی چین و ئەمریکا و بە ئاڵۆز، بەڵام گرنگ ناوی دەبەن
- کۆتایی ئەمسال هەرێمی شانگەهای چین کەشتی کارەبایی نمایشدەکات، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی نەوتیی
واشنتن پۆست
- کۆگایەکی فرۆشتنی پێداویستی رۆژانە لە واشنتن بەهۆیی ئەو زیانە زۆرانەی لە ئەنجامی دزییەوە بەری کەوتووە، رێکاریی نوێ دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی دزیی لە رەفەکانی نەکرێت
- کورتهێنانی بودجەی فیدراڵیی ئەمریکا لەمساڵدا دەبێتە دووهێندە و بەهاکەی بە دوو ترلیۆن دۆلار دەخەمڵیندرێت
- رێکخراوەکانی بەخێوکردنی منداڵان کارەکانیان لە ئۆکراین راگیراوە و منداڵانی بێ دایک و باوک لە دۆخێکی خراپدا جێهێڵراون
عەرەب نیوز
- بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانی بەرە ناکۆکەکانی کۆچبەرانی ئەریتیریا لە ئیسرائیل، پۆلیسی ئەو وڵاتە روبەڕووی توندوتیژیی دەبنەوە
- حوسییەکانی یەمەن دەڵێن موڵکوماڵی سەرۆکی پێشو عەلی عەبدوڵلا ساڵح دەفرۆشن بۆ ئەوەی موچەی کارمەندانی حکومەت بدەن
- بەهۆی هێرشێکی موشەکیی لە خەرتومی پایتەختی سودان 20 هاوڵاتی کوژران کە دووانیان منداڵن
رۆژنامە فارسییەکان
جمهووری ئیسلامی
- ئاڵۆزییەکانی کەرکوک پەیوەندی بە گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ شارەکە هەیە
- خەڵکی نەیجەر داوای چوونەدەری هێزەکانی فەرەنسا لە وڵاتەکەیان دەکەن
- رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت لەسەر “ئاراستەکردنی ئاڵۆزییەکان”ی ناوچەکە
شەهروەند
- وەزیری دەرەوەی ئێران: گۆڕانکاری جێئۆپلۆتیک لە ناوچەکە قبووڵ ناکەین
- هەزار و 824 کەس لە سوننە مەزهەبەکانی ئێران بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمانی وڵاتەکە ناویان تۆمارکراوە
- بەرپرسی ناوەندی ئەربەعین لە ئێران دەڵێت، رێژەی زیارەتکەرانی وڵاتەکە بەراورد بە ساڵانی پێشوو 17٪ زیادی کردوە
ئەبرار
- جۆ بایدن باس لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناوکی دەکات و ئێران دەڵێت بۆ ئەم بابەتە بەڵگەیەکی هاوبەشمان ئامادەیە
- پرسی دەرکردنی مامۆستایان لە زانکۆکانی ئێران دەگاتە پەرلەمان و لیژنەی لێپرسینەوەی بۆ دیاری دەکرێ
- دانوستانەکانی ئۆکراین و رووسیا بەبێ ئەمریکا جێبەجێ نابێ و ناگاتە ئاکام
شەرق
- ئێران و تورکیا لە پەیوەندییەکانیان رازین و لەسەر دانیشتنێکی سێ لایەنەی لەگەڵ سعوودییە رێککەوتوون
- چینی مامناوەندی لە ئێران هیوایەکی بە ژیان و داهاتوو نەماوە و پێشبینی دەکرێ بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان کەم بێتەوە
- دیاردەی چەکدانان لەنێو هێزەکانی رووسیا لە زیادبوون دایە و درێژەی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین بەداگیرکاری دەزانرێت