84
گاردیان
- وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، دوای ھێرشەکەی سەر کۆچبەرانی مانستۆن روداوی “ھێرشی بۆمبی بەنزینەکە” کۆچبەران لەسەر شەقامەکان جێدەھێڵێت
- نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ھۆشداری دەداتە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەم زستانەدا بارگرانی زیاتر نەخاتە سەرشانی ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەھۆی ئەگەری ھەڵدانی موشەکی کیشوەربڕ بەسەر ژاپۆندا، ھاوڵاتییانی ئەو وڵاتە ئاگادارکراونەتەوە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە
ئای
- وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە “ھەڵەیەکی گەورەدا” کۆچبەران لەسەر شەقام و بنکەکانی شەمەندەفەر جێدەھێڵێت
- پشتبەستنی پوتین بە چەکی ئێران و کۆریای باکور نیشانەی بێئومێدبوونێتی لە جەنگی ئۆکراینا
- بەھۆی جەنگی ئۆکراینا و روسیاوە سعودیە قازانجێکی زۆری لە وەبەرھێنانی نەوت کردووە، چونکە پێگەی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست لاواز بووە
دەیلی ئێکسپرێس
- سوێلا براڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەنیازە کۆچبەرانی وڵاتەکەی بۆ سێ وڵاتی دیکە دیپۆرت بکاتەوە، وڵاتەکانیش پێرو، پاراگوای و بەرازیلن
- میدیاکانی روسیا پشتدەکەنە پوتین بەھۆی ئەوەی بەشێوەیەکی نائومێدانە روماڵی جەنگی ئۆکراینا و وڵاتەکەی دەکەن
- بەھۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەبارەی ھێرشەکەی سەر ماڵی نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومونی نوێنەرانی ئەمریکا، ترەمپ روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە
دەیلی تەلەگراف
- بانکی ئینگلتەرا بەنیازە رێژەی سوود بۆ بەرزترین ئاست بەرزبکاتەوە
- ئەلبانیا داوا لە بەریتانیا دەکات ڤیزا بدات بە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی کێشەی کۆچبەری نایاسایی چارەسەر بکات
- ئەمریکا “زۆر” نیگەرانە لەبارەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی روسیا دوای ئەوەی بەرپرسە باڵاکانی سوپای ئەو وڵاتە باسیان لەوەکردووە، کە کەی و لە کوێ چەکی ئەتۆمی دژی ئۆکراینا بەکاربھێنن