46
سودانی ئامادەیە راستەوخۆ مووچەی مامۆستایانى هەرێم بنێرێت، بەڵام یەکێتی مامۆستایان رەتیانکردووەتەوە.
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە زوومی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی رابردووى شاندێکی یەکێتی مامۆستایان و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، سودانی ئامادەیی خۆی نیشانداوە کێشەی مامۆستایانی هەرێم چارەسەربکات و لەگەڵ مامۆستایانی عێراق مووچە وەربگرن، بەڵام شاندەکەی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ ئەو پێشنیازەدا نەبوون.
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گوتیشی، دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران وایکردووە تاوتوێی بایکۆت بکرێت، چونکە دواکەوتنی مووچە کاردانەوەی خراپی دەبێت.