27
قەدەغەى هاتوچۆ لە کەرکوک کە بەهۆى خۆپیشاندانەکانى دوێنێوە راگەیەندرابوو هەڵگیرا و هاتوچۆکردن لە بازگەکان ئاسایی بووەتەوە، هاوکات رێگەى هەولێر-کەرکوک کە نزیکەى هەفتەیەک بوو لەلایەن خۆپیشاندەرانى عەرەبەوە داخرابوو، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ کرایەوە. راکان جبورى پارێزگارى بەوەکالەتى کەرکوکیش دەڵێت، پرسى رادەستکردنەوەى بارەگاى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە.