92
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- تورکیا، کوردەکان تۆمەتبار دەکات بە زیادکردنی هەژمونیان بەسەر عەرەبەکانی رۆژهەڵاتی سوریا
- کەرکوک دەکوڵێت و بارزانی هۆشداریدەدات لە فیتنە
- هاکان فیدان لە ئێرانە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی نێوانیان
عەرەب
- بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات بە عێراق: ئابوریتان ناسکە
- پشتیوانانی بارزانی لە کەرکوک خۆپیشاندانیان کرد بۆ کردنەوەی رێگای هەولێر
- شکستی سیاسەتی فەرەنسا لیستی کودەتاکان لە ئەفریقا زیاد دەکات
قودسی عەرەبی
- پارتی بەرامبەر ناڕەزایەتیەکانی عەرەب و تورکمانەکان دەوەستێتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو کاری سیاسی لە کەرکوک
- لە سەرەتای جەنگی سودانەوە 500 کەس بێ سەروشوێنن، لە نێویاندا 36 ژن
- چەک ململانێ سیاسیەکان لە لیبیا یەکلا دەکاتەوە
عەرەبی جەدید
- ململانێی هەسەدە و هۆزە عەرەبەکان، جەنگێکی کراوەیە
- هێڵی ئاسنینی نێوان عێراق و ئێران مشتومڕی دروستکردووە
- تینوێتی هەڕەشە لە دانیشتووانی پارێزگای دیوانیە دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێرڤەر
- وەزیرانی پارتی پارێزگاران لەبری باشکردنی کوالێتی بینای قوتابخانەکانى بەریتانیا خەریکی کۆکردنەوەی پارەبوون کە ئێستا بەهۆی مەترسی رووخانیان دەیان هەزار خوێندکار نێردراونەتە ماڵەوە
- فەرماندەیەکی سەربازیی ئۆکراین دەڵێت، بۆیەکەمجار لە هێرشی پێچەوانەی وڵاتەکەیدا هێڵەکانى بەرگریی رووسیایان بڕیوە
- سەربارى دۆزینەوەی تەکنیکێکى تازە بۆ کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکانی پێست لە بەریتانیا، بەڵام هێشتا چارەسەری شێرپەنجەی پێست بەردەست نییە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین یەکێک لە بەهێزترین زریانەکانی مێژووی خۆی تێپەڕاند، بەڵام هێشتا داروبەرد لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.
- شی جینپینگ سەرۆکی چین بەڵێندەدات کە کەرتی خزمەتگوزاریی کراوەتر بکات بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بازرگانیی و وەبەرهێنانی بیانی لە وڵاتەکەیدا
- چین بەنیازە لەڕێگەی زیاتر هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئابووری وڵاتەکەی ببوژێنێتەوە
واشنتن پۆست
- لە هەندێک شارۆچکەی ئەمریکا بەهۆی کەمی شۆفێری پاس خوێندکاران ناتوانن بڕۆن بۆ قوتابخانە
- ئاگری دارستانەکانی وڵاتانی سەردەریای ناوەڕاست مەترسی خستووەتە سەر شێوازی ژیان لەو وڵاتانەدا
- بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی تازەى هواوی لەلایەن چینەوە، نیگەرانی لای ئەمریکا دروستکردووە کە چۆن پەکین توانیویەتی خۆی لە سزا تەکنەلۆژییەکانی واشنتن دەرباز بکات
عەرەب نیوز
- سەرباری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری سوەیدای باشووری سوریا، لایەنگران و دژبەرانی بەشار ئەسەد رووبەڕووی شەڕ و پێکدادان بوونەوە
- بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سودان هەرێمی دارفور خەریکە وێران دەبێت
- هەزاران کەس لە پایتەختی نایجەر گردبوونەوە و داوای رۆشتنە دەرەوەی حاکمی داگیرکاری فەرەنسایان کرد لە وڵاتەکەیاندا
رۆژنامە فارسییەکان
جمهووری ئیسلامی
- هەژدە ملیۆن کەس لە ئێران بەهۆی کەمئاویی ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و گەورەترین قەیرانی ساڵانی داهاتووی وڵاتەکە ئاوە
- بەنێوبژیوانیی پاشای عومان گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا لەبارەى رێککەوتنی ئەتۆمى دەستپێدەکاتەوە
- چین دەڵێت، ئەمریکا هێڵی سووری تێپەڕاندووە و ئەمە لێکەوتەی مەرگهێنەری دەبێت
شەهروەند
- ئەڕبەعینی ئەمساڵ تەواو جیاواز بوو، سێ ملیۆن و 350 هەزار زیارەتکار لە سنوورەکانی ئێرانەوە بەرەو کەربەلا رۆیشتوون
- کۆشکی سپی ئامادەی لێپرسینەوە لە سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە دەبێت
- ئەمریکا یۆرانیۆم دەداتە ئۆکراین و هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکە دەدات
قودس
- هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا دەگاتە تاران و تەوەری دانیشتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئاسایشی ناوچەکە دەبێت
- بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق دروستکردنى رێگای ئاسنینی شەڵەمچە بۆ بەسرە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
- زایونیزمەکان گەیشتوونە کۆتایی و لە کەڵک کەوتوون
شەرق
- کودەتاکانی ئەفریقیا سەنگى فەرانسایان لە هاوکێشە سیاسییەکاندا دابەزاندووە
- سودانی: رێگای ئاسنینی شەڵەمچە بۆ بەسڕە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی عێراق و دۆخی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە سەقامگیر دەکات
- رووسیا روو لە شکانە و دەستی گفتوگۆ بەرەو ئۆکراین درێژ دەکات