زووم:
عێراقییەکان بە دەنگى زەوی وەسفى دەکەن، بە گۆرانى هەدەل دەستیپێکرد و لەیل وداع کۆتا ئەلبوومى بوو.
یاس خزر، ساڵی 1938 لە شاری نەجەف لەدایکبوو، کاتێک باوکی کۆچی دواییکرد تەمەنی منداڵ بوو، بەڵام گێڕانەوەکان باس لەوە دەکەن بەهرە و توانای دەنگی لە باوکیەوە بۆ بۆ ماوەتەوە.
یاس خزر، لە سەرەتای شەستەکاندا، دیدارێکی لەگەڵ محەمەد جەواد ئەموری ئاوازدانەری عێراقی بۆ رێکخرا، ئیدى دەرگای هونەر بە روویدا کرایەوە و ساڵى 1963 یەکەم گۆڕانى بەناوى هەدل بڵاوکرایەوە و دەنگى سەرنجى گوێگرانى راکێشا.
ئەو بەوە ناسرابوو لەگەڵ زۆر ئاوازدانەر کاری بۆ کردووە، گۆرانى تایبین کە ناوبانگى زۆری پەیداکرد، ئاوازەکەى نامیق ئەدیب بۆی دانابوو.
لەگەڵ هەڵکشانى تەمەنیدا گۆڕانى بۆ تەمەنى خۆشی گوت، گۆرانى و ئەلبومى زۆرى بڵاوکردووەتەوە، کە دواینیان بە ناوی “لەیل وداع” بوو، کە لە ساڵی 2014 بڵاویکردەوە.
یاس خزر رۆژی 16ی ئاب بەهۆى جەڵدەی دڵ خرایە ژێر چاودێری چڕ، پاش دوو هەفتە مانەوەى شەوى یەکى 1ـى ئەیلول لە تەمەنى 85 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.